هه‌فته‌ی ڕابردوو شـاندێـكی هه‌رێمی كوردسـتان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیری هه‌رێمی كوردسـتان سه‌ردانی به‌غدایان كرد به مه‌به‌ستی وتووێـژكردن سه‌باره‌ت به چه‌ند بابه‌تێـك، له‌وانه پـرۆژه‌ی یاسـای نه‌وت و گازی عێراق و بوجه‌ی وه‌زاره‌تی پـێشـمه‌رگه و دامه‌زراندنی دوو فرقه‌ی سه‌ربازی له هه‌رێمی كوردسـتان و هه‌ڵـبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح به‌رنامه‌ی پانۆرامای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخان كردووه، سه‌ره‌تا ده‌ڵێت:
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا هێنا.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی شـاند‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان یه‌كه‌م سه‌ردان نه‌بووه و دوایه‌مین سه‌ردانیش نابێت بۆ چاره‌سه‌ركردن و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی له نێوان هه‌رێمی كوردسـتان و حكومه‌تی نێوه‌ندی عێراقدا كه به هه‌ڵـپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه.
له میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا شـاند‌ی كوردی ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه و گفتوگۆی هه‌بووه هه‌م له‌گه‌ڵ گه‌وره كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی و هه‌میش له‌گه‌ڵ لایه‌نه سه‌ره‌كیـیه‌كانی پـرۆسه‌ی سـیاسی عێراقیدا. هه‌ندێـك سه‌رچاوه‌ی سـیاسی له به‌غدا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه وتووێـژه‌كان و كۆبوونه‌وه‌كان له كه‌ش و هه‌وایه‌كی پـۆزێتیڤانه‌دا كراون. تێـگه‌یشـتنیش له نێوان سه‌رۆك وه‌زیری هه‌رێمی كوردسـتان و سه‌رۆك وه‌زیری عێراقیشـدا هه‌بووه بۆ جۆره چاره‌سه‌ریـیه‌كی گرفته‌كان كه هه‌ردوولا پـێی قایل بن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 12 خوله‌كه.