هه‌نووكه زیاتر له یه‌ك ملیار كه‌س ده‌سـتیان به ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌دا ناگات. دوو ملیار و پـێنج‌سه‌د ملیۆن كه‌س ئاوه‌ڕۆی پـێشـكه‌وتوویان نیـیه. سـاڵانه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و هه‌شت‌سه‌د هه‌زار كه‌س كه له سه‌دا نه‌وه‌دیان منداڵی خوار ته‌مه‌ن پـێنج سـاڵین به‌هۆی نه‌خۆشـی ڕه‌وانیـیه‌وه كه ده‌توانرێت چاره‌سه‌ر بكرێت گیان له‌ده‌سـت ده‌ده‌ن. چاكسـازی له بواری گه‌یاندنی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و خاوێنیدا گرنگه بۆ بردنه پـێشه‌وه‌ی ته‌ندروسـتی گشـتی له وڵاتانی به ڕسـكانچوودا. و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش هه‌وڵێـكی به‌رچاو له‌و بواره‌دا ده‌دات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سێهه‌م ڕاپـۆرتی سـاڵانه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به سـتراتیژیـیه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له وڵاتانی به‌ڕسـكانچوودا بۆ كۆنگرس بڵاو كرده‌وه. ئه‌م ڕاپـۆرته به گوێره‌ی قانونێـك كه له سـاڵی 2005 دا په‌سه‌ند كرابوو ده‌بێت بڵاوبكرێته‌وه به جۆرێـك دابینكردنی ئاوی خاوێن و خزمه‌تگوزاری ئاوه‌ڕۆ له وڵاتانی به‌ڕسـكانچوودا ده‌كات به به‌شـێـك له ڕێبازی كۆمه‌كی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا.
له میانه‌ی سـاڵی 2007 دا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زیاتر له دوو ملیار و 400 ملیۆن دۆلاری ته‌رخان كرد بۆ پـشـتیوانی له پـرۆژه‌كانی ئاو له سه‌رانسه‌ری جیهاندا. زیاتر له نۆسه‌د ملیۆن دۆلاری ئه‌م بڕه بۆ پـشـتیوانی پـرۆژه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له وڵاتانی به‌ڕسـكانچوودا به‌كارهاتووه به‌بێ عێراق. ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كارانه به ملیۆنه‌ها كه‌س ده‌سـتیان به ئاوی خاوێن و ئاوه‌ڕۆدا گه‌یشـتووه. سه‌رچاوه‌كانی ئاویش به شـێوازی ژیرانه تر به‌كارهێنراون. زۆربه‌ی وڵاتان و كۆمه‌ڵـگاكان باشـتر ئاویان بۆ دابینكراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا بۆ یه‌كه‌م جار نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س ده‌سـتیان به سه‌رچاوه‌ی ئاوی خاوێندا گه‌یشـتووه و زیاتر له یه‌ك ملیۆن و نیویش بۆ یه‌كه‌م جار بنه‌مای ئاوه‌ڕۆیان بۆ دابینكراوه.
ئه‌ركه هاوبه‌شـه‌كانی ڕێـكخراوی ئه‌مریكا بۆ گه‌شه‌كردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوی Millennium Challenge بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه و ئاوه‌ڕۆ و پاك و خاوێنی له سـاڵی 2007 دا زیاتر له پـێـنج‌سه‌د و نه‌وه‌د ملیۆن دۆلاری تێـچووه. له سـاڵی 2008 دا ئه‌ركی ڕێـكخراوی USAID بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه و ئاوه‌ڕۆ و پاك و خاوێنی ڕه‌نگه زیاتر له سێ‌سه‌د ملیۆن دۆلاری تێـبچێت.
له سـاڵی 2007 دا به‌هۆی یارمه‌تی ئه‌مریكاوه ئاوی خاوێنتر و ئاوه‌ڕۆ و پاك و خاوێنی له زیاتر له په‌نجا وڵاتی سه‌رانسه‌ری جیهاندا دابینكرا. تیایدا پاره بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئاو له كینیا و مه‌دغه‌شـقه‌ر و مه‌لاوی و ڕوه‌ندا و زامبیا دابینكران. هه‌روه‌ها یارمه‌تی وڵاتی به‌نگلادش درا بۆ دامه‌زراندنی سه‌رچاوه‌ی نوێی ئاو و خسـتنه‌وه‌كاری سه‌رچاوه كۆنه‌كان بۆ دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ زیاتر له هه‌شـت‌سه‌دهه‌زار كه‌س. ئه‌و یارمه‌تیـیه‌ی ئه‌مریكا یارمه‌تی ته‌كنیكی له ڕووی بنه‌ماكانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له ئوردن دامه‌زران به جۆرێـك ئاوی خواردنه‌وه‌ی بۆ نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س دابینكرد.
كێشه‌ی ئاو له جیهاندا هه‌ر وه‌كو كێشه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ماوه‌ته‌وه، به تایبه‌تی له وڵاتانی خواروی بیابانی ئه‌فریكا. حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كارمه‌ندان و شـاره‌زایی خۆی خسـتۆته‌گه‌ڕ بۆ پـشـتیوانی هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی پابه‌ند له پـێناو گه‌شتن به ئاو به جۆرێـكی باش له ڕووی پـێویسـتی مرۆڤه‌وه.