كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له نزیـك ئۆفیسـێـكی حكومی له شـاری موسـڵ 18 كه‌س كوژران و به لایه‌نی كه‌م 62 كه‌سی تریش برینداربوون.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه میلیتانه‌كان سه‌ره‌تا ڕۆكێتیان گرتۆته بازاڕێـك له ناوه‌ڕاستی شـاری موسڵی ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا و پاش ماوه‌یه‌كی كورت و له‌و ده‌مه‌ی پارێزگاری موسڵ دوره‌ید كهشـموله بۆ هه‌ڵـسه‌نگاندنی زیانه‌كان ده‌گاته شوێنی ڕووداوه‌كه ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو ته‌قیوه‌ته‌وه. پارێزگاری موسڵ بێ زیان له هێرشه‌كه ڕزگاری بووه.
هه‌ر ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له پارێزگای ئه‌نباریش پـۆلیس ده‌ڵێت له ئه‌نجامی هێرشێـكی خۆكوژی به بۆمب بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خێڵه‌كی به لایه‌نی كه‌م 23 كه‌س كوژراون، له نێویاندا سه‌رۆك خێڵه گه‌وره‌كان.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌و سه‌رۆك خێڵانه كه له شـارۆچكه‌ی كه‌رمه كۆده‌بوونه‌وه به‌شـێـك بوون له كۆمه‌ڵێـكی دژ به ئه‌لقاعیده له عێراق.
شـایانی باسه ئه‌م هێرشه پـێش چه‌ند ڕۆژێـك ڕوویداوه له‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌نیازن به‌رپـرسـیارێتی ئاسایشی پارێزگای ئه‌نبار بده‌نه‌وه ده‌ست عێراقیـیه‌كان.
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی شـاری موسڵ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌و شـاره ئه‌میر گۆران ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:13 خوله‌كه.