هونه‌ری شـێوه‌كاری كوردی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌روه‌ختێـكی دێرین و هه‌ندێـكیش سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌به‌نه‌وه بۆ وێنه‌كانی سه‌ر دیواری ئه‌شكه‌وته‌كان. ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا مێژوویه‌كی دور و درێژه و له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه جێی خۆیه‌تی بـپـرسین ئێسـتا هونه‌ری شـێوه‌كاری كوردی له كوێدایه.
به‌هادین یه‌كێـكه له هونه‌رمه‌نده شـێوه‌كاره‌كانی كورد و ئێستا دانیشـتووی ئه‌ڵمانیایه، ده‌مێـكه ده‌یناسم هه‌ر له سه‌ره‌تای یه‌كتر ناسینمانه‌وه وشه و ڕه‌نگ په‌یوه‌ندیـیه‌كه‌مانی تۆكمه كرد. ئه‌وسـا له ژوورێـكی ماڵه‌كه‌یدا ڕه‌نگ كاری خۆی ده‌كرد و ئێسـتا له گه‌له‌ری ئاڤێسـتا. به هه‌مان شێوه فڵچه و ڕه‌نگه‌كان هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی خۆیان ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به كاروانه هونه‌ریـیه‌كه‌ی به‌هادین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 10:39 خوله‌كه.