سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا نیكۆلاس ساركۆزی داوای له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد په‌یمانـنامه‌ی ئه‌وروپا په‌سه‌ند بكه‌ن وێڕای ئه‌وه‌ی له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له لایه‌ن ده‌نگده‌رانی ئیرله‌ندی ڕه‌تكرایه‌وه.
به‌ڕێز سـاركۆزی كه له مانگی داهاتووه‌وه وڵاته‌كه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی به نۆبه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات، گوتی ده‌نگده‌رانی ئیرله‌ندا پـرۆسه‌ی ڕیفۆرمی یه‌كێتیـیه‌كه‌ی سه‌ختر كردووه. به‌ڵام گوتیشی نابێت ئه‌مه بـبێت به كێشه‌یه‌ك. به‌ڕێز سـاركۆزی ئه‌م قسـانه‌ی له كۆنفرانسـێـكی هاوبه‌شی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش كرد.
به‌ڕێز سـاركۆزی داوای له ڕێباز و ڕوانگه‌ی جیاوازی بۆ گه‌شه‌پـێـدانی ئه‌وروپا خسـته ڕوو و له هه‌مان كاتدا ئاماژه‌ی به‌و هه‌وڵانه كرد كه په‌یوه‌ندیـیان به مه‌سه‌له‌ی كۆچبه‌ران و زیادبوونی به‌های سـووته‌مه‌نیـیه‌وه هه‌یه.
له سه‌دا 53 ی ده‌نگده‌رانی ئیرله‌ندا ده‌نگی نه‌رێـیان دا بۆ ئه‌و په‌یمانـنامه‌یه كه ئنسـتوته فراوانه‌كانی ئه‌وروپا نوێ ده‌كاته‌وه.
پـێویسـته هه‌ر 27 ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ئه‌و په‌یمانـنامه‌یه ڕازی بن. ئیرله‌ندا ته‌نها وڵاته داوا ده‌كات ئه‌و په‌یمانـنامه‌یه بخرێته ڕیفراندۆمه‌وه.