كاربه‌ده‌سـتانی هه‌رێمی كوردسـتان كرده‌وه له‌شـكریـیه‌كانی توركیا له ناوچه‌كه‌یان
سه‌رزه‌نشت ده‌كه‌ن.
فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان ده‌ڵێت بۆردومانكردنی ناوچه سـنووریـیه‌كان له لایه‌ن توركیاوه قبوڵ ناكرێت و كارێـكه نه له به‌رژه‌وه‌ندی توركیا و نه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردسـتانه.
كاربه‌ده‌سـتانی كورد ده‌ڵێن توركیا ئه‌و ناوچه سـنووریـیانه بۆردومان ده‌كات كه زیاتر چۆڵه‌وانیـیه و كه‌سی لێ نیـیه. توركیاش ده‌ڵێت ئه‌وان بنكه‌كانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان ده‌كه‌نه نیشـانه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ژه‌نه‌ڕاڵێـكی باڵای له‌شـكری توركیا گوتی وڵاته‌كه‌ی و ئێران له لێدانی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد له باكوری عێراق هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه فوئاد حسێن ده‌ڵێت توركیا و ئێران دوو وڵاتی خاوه‌ن سه‌روه‌ری خۆیانن و مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئاڵوگۆڕی زانیاری له نێوانیاندا بكه‌ن، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا مافی ئه‌وه‌یان نیـیه نه‌خشه و پـلان له دژی گه‌لی كورد له عێراق دابنێن.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سوزان پـرسـتۆ ڕاپـۆرتێـكی له هه‌ولێری پایته‌خته‌وه ناردووه و هاوكارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و ده‌خیلی شه‌ممۆ به كوردی ئاماده‌یان كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:36 خوله‌كه.