ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆكی خانه‌ی نوێنه‌رانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خانم نانسی
پـیلۆسی به سه‌ردانێـكی كتوپـڕ گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆبۆته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سـازكردووه.
دكتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت نانسی پـیلۆسی مه‌به‌ستی له‌م سه‌ردانه ئه‌وه‌یه كه له نزیكه‌وه له ڕه‌وشی عێراق تێبگات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.