ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی وڵاتی بورما ده‌ڵێن كۆی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سـانه‌ی به زریانی
نارگیس گیانیان له‌ده‌سـتداوه گه‌یشـتۆته نزیكه‌ی 78 هه‌زار كه‌س و هه‌روه‌ها 56 هه‌زار كه‌سی تریش بێ‌سه‌روشوێنن.
ڕۆژی هه‌ینی ته‌له‌فیزیۆنی حكومه‌تی بورما پاش دوو هه‌فته له كاره‌سـاته‌كه ئه‌م ژماره زۆره‌ی ڕاگه‌یاند. پـێشـتر ئاماره فه‌رمیـیه‌كانی ئاماژه‌یان به مردنی ته‌نها 43 هه‌زار كه‌س ده‌كرد.
شـایانی باسه ڕژێمی سه‌ربازی بورمای نهێنی پارێز زۆربه‌ی كۆمه‌كه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی ڕه‌تدكردۆته‌وه بگه‌نه ناو وڵاته‌كه‌ی. هه‌ر چوار كه‌شتی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا وا بۆ چه‌ند ڕۆژێـكه له ئاوی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌رامبه‌ر به كه‌ناره‌كانی بورمادا وه‌سـتاون، ئاماده‌ن ئاوی پاكی خواردنه‌وه و پـێداویسـتیـیه پـزیشـكیـیه‌كان و كه‌لوپه‌له گرنگه‌كانی دیكه‌ی پـێشكه‌ش به لێقه‌وماوانی زریانه‌كه بكه‌ن.
شـایانی باسه زریانه‌كه كاری كردۆته سه‌ر نزیكه‌ی 2.5 ملیۆن كه‌س.
ڕێـكخراوی UNICEF ده‌ڵێت تا له سه‌دا 40 قوربانیانی زریانه‌كه منداڵن، وه ڕه‌نگه یه‌ك ملیۆن منداڵی بورمی له ئاكامی زریانه‌كه تووشی نه‌خۆشی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ببن. هه‌روه‌ها ڕێـكخراوه‌كه ده‌ڵێت له پاڵ نه‌بوونی خۆراك و ئاوی خاوێن، وێرانبوونی ماڵ و خوێندنگه و تێـكچوونی سیستمی ئاو و زێرابه‌كانیش هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ژیانی ئه‌و منداڵانه‌ی ڕزگاریان بووه.
له لایه‌كی تره‌وه هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی خاچی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی ڕایگه‌یاند كه‌وا كه‌متر له یه‌ك له‌سه‌ر سێی ڕزگاربووان یارمه‌تیـیان به‌ده‌ست گه‌یشـتووه. هه‌روه‌ها هۆشـداری دا به‌وه‌ی نه‌بوونی ئاوی خاوێن ڕه‌نگه بـبێته كۆشـنده‌ترین شت له بورما له پاش كاره‌سـاتی زریانه‌كه.