چین ده‌ڵێت نزیكه‌ی 400 به‌نداو و عه‌مباری ئاوی نزیـك چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه زیانیان پـێ‌گه‌یشـتووه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیـیه‌كی نوێی هێناوه‌ته ئاراوه هاوكاتی ئه‌وه‌ی كاربه‌ده‌سـتانی چینی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه هۆشـداریـیان دا به‌وه‌ی ڕه‌نگه زیانه گیانیـیه‌كان له 50 هه‌زار تێپه‌ڕ ببێت.
له لایه‌كی تره‌وه له‌شـكر له‌گه‌ڵ كاتدا له پـێشـه‌بڕكێدایه بۆ ڕزگاركردنی ده‌یان هه‌زار كه‌س كه بڕوا ده‌كرێت له ژێر داروپه‌ردوی شوێنه ڕماوه‌كانی بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا قه‌تیس مابن. كاربه‌ده‌سـتان له ناوچه‌ی سیچوانی باشوری ڕۆژئاوای چین ده‌ڵێن ژماره‌ی كوژراوانی كه زانراوه گه‌یشـتۆته 19 هه‌زار و 500 كه‌س.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ژینوای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی چین ده‌ڵێت هێزی له‌شـكری ڕه‌وانه كراون بۆ چاكـكردنه‌وه‌ی درزه‌كانی به‌نداوی Zipingpu له سیچوان.
له‌شـكری چینی 130 هه‌زار سه‌رباز ڕه‌وانه‌ی سیچوان كردووه و زیاتر له 101 هه‌لیكۆپـته‌ری ته‌رخان كردووه بۆ گواسـتنه‌وه‌ی قوربانیـیان و گه‌یاندنی كه‌لوپه‌له فریاگوزاریـیه‌كان بۆ ڕزگاربووانی بومه‌له‌رزكه.