سیناتۆری دیموكرات هێله‌ری كلنتن ده‌ڵێت ئه‌و به‌رده‌وامده‌بێت له پـێشـه‌بڕكێی
هه‌ڵـبژاردندا تا ده‌بێته كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
دوابه‌دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی له سـتانی وێست ڤێرجینیا به‌سه‌ر سـیناتۆر باراك ئۆبامای ڕكابه‌ری خانم هێله‌ری كلنتن ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی دا، وه به لایه‌نگرانی خۆی له چارلسـتنی پایته‌ختی سـتانی وێست ڤێرجینیای گوت ئه‌و له پـێشـه‌بڕكێـكه‌دا به‌رده‌وامده‌بێت چونكه بڕوای وایه به‌هێزترین كاندیده.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به‌رچاوه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی، زۆربه‌ی شـاره‌زایان ده‌ڵێن چیدی خانم هێله‌ری كلنتن ناتوانێت به سـیناتۆر باراك ئۆباما بگاته‌وه له ده‌نگی گشتی نوێنه‌راندا كه ته‌نها پـێنج سـتان ماوه هه‌ڵبژاردنی به‌رایی تیادا بكرێت.
له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سندی سه‌ین له واشـنتن ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارانمان به‌ڵێن سـاڵح و كاوه كرمانج به كوردی ئاماده‌یان كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:20 خوله‌كه.