كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی لوبنانی ده‌ڵێن بۆ دووهه‌مین جار شه‌ڕێـكی قورس له شـاری
ته‌رابلوسی باكور له نێوان لایه‌نگرانی حكومه‌تی لوبنانی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ڕۆژئاواوه پـشـتگیری ده‌كرێن و له نێوان چه‌كدارانی حزبوڵڵا به‌رپابووه.
شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه درێژه‌ی شه‌ڕه سه‌خته‌كانی ڕۆژی پـێشـتری چیاكان بوو، ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ر به‌یرووتی پایته‌ختدا ده‌ڕوانن.
شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی چیاكان له نێوان لایه‌نگرانی ڕابه‌ری دروز وه‌لید جومبڵاتی سه‌ر به حكومه‌تی لوبنانی و چه‌كدارانی ئۆپـۆزیسـیۆنی سه‌ر به گروپی شیعه‌ی حزبوڵڵا بوو.
له شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا به‌لای كه‌م 11 كه‌س له هه‌رێمی چیاكانی عالیـیه كوژران به‌ر له‌وه‌ی ئاگربه‌سـته‌كه كاری پـێـبكرێت. ژماره‌ی كوژراوانی پـێنج ڕۆژی نائارامی له سه‌رانسه‌ری لوبناندا به‌پـێی دوایـین ئامار گه‌یشـتۆته 61 كه‌س و هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 200 كه‌سی تریش برینداربوون.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ڕۆژی دووشه‌ممه جۆرێـك له ئارامی پـڕ مه‌ترسی باڵی به‌سه‌ر به‌یرووتی پایته‌ختدا كێشـاوه، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی ڕابه‌رانی ناكۆك و دژ به یه‌ك خۆیان بۆ سـازدانی وتووێـژ له‌گه‌ڵ شـاندێـكی ئاست به‌رزی كۆمكاری عه‌ره‌بی ئاماده كردووه. بڕیاره شـاند‌ی ناوبراو ڕۆژ سێشه‌ممه بگاته به‌یرووت.