یاریده‌ده‌رێـكی مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه ئاینزا موقته‌دا ئه‌لسه‌در ده‌ڵێت بزووتنه‌وه‌كه‌یان
گه‌یشت به ئاگربهستێـك له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و پـێـكدادان له گه‌ڕه‌كی سه‌دری شـاری به‌غدا.
ئه‌و یاریده‌ده‌ره ئاگربه‌سـته‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه له نه‌جه‌ف ڕاگه‌یاند. شــێخ سه‌ڵاح ئه‌لعوبه‌یدی ده‌ڵێت ئه‌و ڕێـكه‌وتنه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه كاری پـێـده‌كرێت.
شه‌ڕ و پێـكدادانی گه‌ڕه‌كی شاری سه‌دری به‌غدا له مانگی سێوه ده‌سـتیـپـێـكرد، له‌و كاته‌ی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی فه‌رمانی سه‌ركوتكردنی میلیشـیای شیعه‌ی سه‌ر به مه‌لای دژه ئه‌مریكایی دا. له‌و نێوه‌شـدا به سه‌دان كه‌س كوژراون.
له توندوتیژیـیه‌كانی ئه‌م دوایـیانه‌دا، كارمه‌ندانی نه‌خۆشـخانه‌كانی عێراقی له گه‌ڕه‌كی شـاری سه‌در گوتیان 13 كه‌س له ناویاندا ژن و منداڵیش كوژراون، به‌لایه‌نی كه‌م 77 كه‌سی تریش بریندار بوون.
له لایه‌كی تره‌وه كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری عێراقی شه‌ڕێـكی دژی ئه‌لقاعیده له عێراقیان ڕاگه‌یاند كه له شـاری موسڵی باكوری عێراق ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی له‌شـكری عێراق له شاری موسڵ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌میر گۆران له‌و شـاره‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:36 خوله‌كه.