ده‌نگده‌ران له سـتانه‌كانی نۆر‌ث كارۆلاینا و ئیندیانای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
به‌ره‌و بنكه‌كانی هه‌ڵـبژاردن به‌ڕێـكه‌وتوون له هه‌ڵـبژاردنی گرنگی به‌رایی دیموكراته‌كان بۆ به‌ده‌سـتهێنانی كاندیدێتی دیموكرات بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له نێوان ڕكه‌به‌ران سـیناتۆر باراك ئۆباما و سـیناتۆر هێله‌ری كلنتن.
له‌و هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیانه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا هه‌ردوو ڕكه‌به‌ر هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی ژماره‌ی 187 شـاند‌ی ده‌نگده‌ر ده‌ده‌ن له‌و دوو سـتانه‌دا.
به گوێره‌ی ڕاپـرسـییه گشـتیـیه‌كان له سـتانی ئیندیانا خانم كلنتن كه‌مێـك له پـێش ئۆبامایه و له سـتانی نۆر‌ث كارۆلاینا به‌ڕێز ئۆباما له پـێشـڕه‌ویـیه‌كی به‌هێزدایه.
ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌ردوو ڕكه‌به‌ر هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵـبژاردنیان له‌و دوو سـتانه‌دا گێڕا و تیایدا سه‌نگیان خسـته سه‌ر ئابوری و لێهاتوویی بۆ سه‌رۆكایه‌تی.
شـایانی باسه خانم كلنتن خواسـتیاری به‌ده‌سـتهێنانی سه‌ركه‌وتنی نوێـیه پاش بردنه‌وه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی له سـتانی په‌نسلڤانیا.
له لایه‌كی دیكه به‌ڕێز ئۆباما هه‌وڵ ده‌دات گڕوتین بدات به هه‌ڵـمه‌تی هه‌ڵـبژاردنی پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له لاوازبوون به‌هۆی په‌یوه‌ندیـیه‌وه به قه‌شه‌ی پـێشـووی جێرمایه ڕایت.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڵبژاردنه به‌رایـیانه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا جێم مه‌ڵۆن له واشنتن ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارانمان شـایان ڕه‌شید و هێرۆ زه‌نگه‌نه و شوان سه‌عید وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:44 خوله‌كه.