له‌شـكری ئه‌مریكایی ده‌ڵێت هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكایی و عێراقی له ڕۆژی
هه‌ینیـیه‌وه له میانه‌ی شه‌ڕ و پـێـكدادان له گه‌ڕه‌كی ئه‌لسه‌در له به‌غدای پایته‌خت 14 یاخیبوویان كوشـتووه.
له‌و باره‌یه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكایی ده‌ڵێت له میانه‌ی زنجیره‌یه‌ك شه‌ڕ و پـێـكدادان و هێرشی ئاسـمانیدا یاخیبووه‌كان كوژراون.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه كارمه‌ندانی پـزیشـكی له نه‌خۆشـخانه‌ی سه‌ره‌كی له گه‌ڕه‌كی ئه‌لسه‌در ده‌ڵێن له ئاكامی هێرشی ئاسـمانی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكایی زیان به نه‌خۆشـخانه‌كه كه‌وتووه. ده‌شڵێن به‌لای كه‌م 25 كه‌س برینداربوون و شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه تێـك‌و‌پـێـك شـكاون و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبیلی فریاگوزاریش تێـكشـكاون.
هاوكات له‌شـكری ئه‌مریكایی ده‌ستبه‌جێ هێچ وه‌ڵامێـكی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێت ئامانج له هێرشه ئاسـمانیـیه‌كه له‌پـێناو له‌ناوبردنی هه‌ڕه‌شه‌ی دوژمنكاران بووه.
هه‌روه‌ها له هێرشه ئاسـمانیـیه‌كه‌دا خانوو و به‌ره‌یه‌كی ته‌نیشت نه‌خۆشـخانه‌كه وێران بووه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه میدیای خۆجێی ده‌ڵێت توندڕه‌وانی شیعه له نزیـك نه‌خۆشـخانه‌كه‌دا سه‌رگه‌رمی چالاكی تێرۆركاری بوون.
سه‌باره‌ت به شه‌ڕه‌كانی گه‌ڕه‌كی سه‌در و چه‌ند هه‌واڵێـكی تری به‌غدا و شـاری ناسریـیه‌ی باشوری عێراق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سروه عه‌بدولواحد له به‌غداوه ڕاپـۆرتی ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:20 خوله‌كه.