له 18 ی مانگی چواری سـاڵی 1983 دا ماشـێـنێـك دوو هه‌زار پاوه‌ن كه‌ره‌سـته‌ی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ڵـگرتبوو خۆی به ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان كێشـا. زیا له شه‌ست كه‌س كه حه‌ڤده‌یان ئه‌مریكی و سی و پـێنجیان لوبنانی له باڵوێزخانه‌كه كاریان ده‌كرد كوژران و نزیكه‌ی 120 كه‌سی دیكه برینداربوون.
له مه‌راسـیمێـكی یادكردنه‌وه‌یان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ڕێزی گرت له قوربانیـیه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌و ڕۆژه تراجیدیـیه ڕزگاریان بووبوو:
" خوشـك و برا هاوڵاتیـیه‌كانمان زۆربه‌ی له‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ لێره‌دا ئاماده‌ن، هاتنه پـێش بۆ هه‌ڵسـان به‌و كاره كه پـێویسـته له هیچ كه‌سێـك داوا نه‌كرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا پـێی هه‌ڵسـان، هاوكاره‌كانیان له وێرانكاریـيه‌كه ده‌هێنایه ده‌ره‌وه و به‌هانای برینداران ده‌چوون و قوربانیـيه‌كانیان ده‌سـتنیشـان ده‌كرد. خه‌ڵـكی ته‌له‌فونیان بۆ خێزان و هاوڕێـكانیان كرد كه هیچ كه‌سێـك ئاماده نه‌بوو ئه‌و كاره بكات. ئه‌مانه‌ش هه‌موو كران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ر وشـیار بوون."
تیرۆریسـتان دووباره له 23 ی ئۆكتۆبه‌ری سـاڵی 1983 دا هێرشـیان كرده‌وه به ته‌قینه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌مه‌ریكایی و فه‌ره‌نسی هێزه فره نێوده‌وڵه‌تیـيه‌كان له لوبنان. دوو سه‌د و چل و یه‌ك سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكایی و په‌نجا و هه‌شت سه‌ربازی فه‌ره‌نسی كوژران و حه‌فتا و پـێنج كه‌سی دیكه برینداربوون. له 20 ی سێپـته‌مبه‌ری سـاڵی 1984 یشـدا نۆ كارمه‌ندانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كوژران و چه‌ند كه‌سێـكی دیكه له هێرشـێـكدا بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا برینداربوون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایس ده‌ڵێت تێرۆریسـتان وره‌ی ئه‌مه‌ریكایان دانه‌به‌زاند:
" هه‌ر ماوه‌یه‌كی كه‌م به دوای هێرشـه‌كه‌ی سـاڵی 1983 بۆ سه‌ر باڵوێزخانه سه‌رۆك ڕۆناڵد ڕیگن ڕایگه‌یاند ' هێرشی تاوانباری بۆ سه‌ر ده‌زگا دیـپـلۆماتیـيه‌كان ڕێی له ئامانجه‌كانمان بۆ ئاشـتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناگرێت. ئێمه ئه‌و كاره ده‌كه‌ین كه ده‌زانین ڕاسته.' بیست و پـێنج سـاڵ به دوایدا ئه‌م وشـانه‌ی ده‌نگی ڕاسـتی ئه‌داته‌وه بۆ هه‌زاره‌ها پـیاو و ژنانی كه له پـۆسـته‌كانمان له سه‌رانسه‌ری جیهان و به تایبه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كار ده‌كه‌ن."
دكتۆر ڕایس ده‌ڵێت گه‌لی لوبنان و ڕێبه‌رانیان كه هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی تیرۆركرا‌و ڕه‌فیق حه‌ریریش ده‌گرێته‌وه، له مێژه‌وه ئازاریان به ده‌ست شه‌ڕ و تیرۆریزم و توندوتیژی سـیاسیـیه‌وه چێشـتبوو:
" پـێویسـته ئه‌مه بارودۆخێـك بێت كه له‌لایه‌ن هه‌موو وڵاتانه‌وه قبوڵ ناكرێت و به دڵنیایی‌یه‌وه ئه‌مه‌ریكا قبوڵی ناكات. ئێمه به ته‌واوی پابه‌ندین به‌رامبه‌ر گه‌لی لوبنان و به ته‌واوی پـشتیوانی خواسته‌كانیان بۆ وڵاتێـكی سه‌روه‌ر و دیموكراسی و سه‌ر بڵند ده‌كه‌ین."
وه‌زیری ده‌ره‌وه ڕایس ده‌ڵێت" ئه‌و پیاو ژنانه‌ی بیست و پـێنج سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر گیانیان له لوبنان له‌ده‌ست دا به‌هۆی ئامانجێـكی هاوبه‌ش له ژیانیان یه‌كیان گرتبوو. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جیهانه ئارامتر و باشـتربێت بۆ هه‌موو ئه‌مریكیـیه‌كان و هه‌موو ئازادیـیه‌كانی خه‌ڵكی خۆشه‌ویست. هه‌نووكه هه‌موو ڕۆژێـك بۆ گه‌یشتن بۆ ئه‌و ئامانجه كارده‌كه‌ین كه داواكاریـیه‌كی گرنگه و به‌ره‌و پـێش هانمان ئه‌دات."
25 هه‌مین سـاڵیادی ته‌قاندنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌یرووت
