دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنی وشكه‌سـاڵی له هه‌رێمی كوردسـتان، مه‌ترسی و نیگه‌رانی
هاوڵاتیـیان له كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرای هێناوه‌ته گۆڕێ.
هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر زریان عوسـمان وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردسـتان سـازداوه.
دكتۆر زریان ده‌ڵێت به‌هۆی وشـكه‌سـاڵیـیه‌وه نه‌ك هه‌ر مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا ده‌كرێت به‌ڵـكو كۆمه‌ڵه نه‌خۆشـیـیه‌ك ده‌گرێته‌وه كه ده‌شێت له ڕێی ئاوه‌وه بگوێزرێته‌وه، له‌وانه تیفۆ و هه‌وی جگه‌ری ڤایرۆسی جۆری A و چه‌ندین جۆری دیكه‌ی نه‌خۆشی سـكچوون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.