ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه پاپا بێنێدكت نوێژێـكی گشتی بۆ ده‌یه‌ها هه‌زار كه‌س له واشـنتن دی‌سی به‌ڕێوه‌ده‌بات كه یه‌كه‌مین گه‌شـتێتی له‌وه‌ته‌ی به سه‌رۆكی كڵێسـای كاثۆلیكی ڕۆمانی هه‌ڵـبژێراوه.
پاپا بێنێدكت ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به ئیماندارانی كۆبوونه‌وه له باركی نیشـتیمانی ڕاگه‌یاند كه‌وا كلێسـای كاثۆلیكی له نێوان دوو ڕێـگه‌دا وه‌سـتاوه‌ته‌وه، وه نیگه‌رانی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به لاوازبوونی بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه بریتین له زیادبوونی توندوتیژی و فه‌رامۆشـكردنی خوداوه‌ند.
داوای له ڕێبه‌ره كاثۆلیكه‌كان كرد باشـتر هانی ئیمانداری و ئومێده‌واری و یه‌كگرتنه‌وه بده‌ن له كه‌لتورێـك كه زیادبوونی سیكیولار و مادیـیه‌تی به‌خۆه ده‌بینێت.
پاپا هه‌روه‌ها پـێناخۆشـبوونی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به پـێشـێـلیـيه‌كان و ده‌ستدرێژیكردنی سێكسی سه‌ر منداڵان له لایه‌ن قه‌شه‌كان له سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی ده سـاڵی ڕابردوو.
پاپا به ئینگلیزی گوته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و زۆر به كورتی به زمانی ئیسـپانی بۆ كاثۆلیكه ئیسـپانیـیه‌كانی نێو ئه‌مه‌ریكا دوا.