سینه‌ماكاری كورد مانۆ خه‌لیل له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت فلیمه دۆكیومێنتیـیه‌كه‌ی كه به ناوی David the Tolhildan له لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه له ڕێی باڵوێزخانه‌كه‌یانه‌وه له سـنگاپـور ڕێـگه‌ی لێگیراوه له‌ویش نمایش بكرێت. پـێشـتریش به هه‌مان شێوه له وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی ڕێـگه‌ی لێـگیرابوو نمایش بكرێت.
مانۆ خه‌لیل ده‌ڵێت: ئه‌م فلیمه دۆكیومێنتیـیه پـێش چه‌ند مانگیك له لایه‌ن لیژنه‌ی هونه‌ری خولی ڤیسـتیڤاڵی 21 ی فلیمی سینه‌مای جیهانی له سـنگاپـور ده‌سـتنیشـان كرابوو له ڕۆژی 5 ی مانگی چواردا له میانه‌ی ڤیسـتیڤاڵه‌كه‌دا نمایش بكرێت. فلیمه‌كه به شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی پـێش ده‌سـتپـێـكردنی ڤیسـتیڤاڵه‌كه و له 29 ی مانگی سێ له ئنسـتتیوتی گۆتێی ئه‌ڵمانی له سنگاپـور نمایش كرا. به‌ڵام 5 ی چوار ئیمه‌یڵێكم له به‌ڕێز فیلیپ
چیا به‌ڕێوه‌به‌ری ڤیسـتیڤاڵه‌كه‌وه پـێـگه‌یشت تیایدا ده‌ڵێت داوای لیبووردن ده‌كه‌ین له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێمه ناتوانین فلیمه‌كه‌ت نمایش بكه‌ین. منیش جارێكی تر پـه‌یوه‌ندیم به به‌ڕێز فیلیپه‌وه كرده‌وه تا هۆیه ڕاسـته‌قینه‌كه بزانم، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ڕێـك به‌م شـێوه‌یه بۆی نووسیبووم " ئازیزم مانۆ، به‌ڵێ فلیمه‌كه‌ت دوای ناڕه‌زایی فه‌رمی حكومه‌تی توركیا له‌لای حكومه‌تی سنگاپـور نمایشـكردنی ڕاگیرا، ئه‌گینا فلیمه‌كه‌ت به‌هێزه و شـایانی ئه‌وه‌یه له هه‌موو شوێنێـك سه‌یر بكرێت، به‌ڵام ئیتر ئه‌ڵێت چی ئه‌م جیهانه‌ی ئێمه تیایدا ده‌ژین به ڕاسـتی جێی داخه."
پاشـان مانۆ خه‌لیل ده‌ڵێت ئه‌م فلیمه‌ی من هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به پارتی كرێكارانی
كوردسـتانه‌وه نیـیه و بوجه‌كه‌شی له لایه‌ن چه‌ند كه‌ناڵێـكی ته‌له‌فیزیۆنی سویسری و ئه‌ڵمانی و ئیتالی و فه‌ره‌نسی دابینكراوه و هه‌روه‌ها له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشـنبیری سویسری و ده‌زگای كاری سینه‌مایی سویسری له لۆزان پـشـتگیری لێكراوه. فلیمه‌كه باس له چیرۆكێـكی ڕاسته‌قینه ده‌كات ئه‌ویش هاوڵاتیـیه‌كی سویسری به ناوی David Rouiller كۆڕی ماڵێـكی خانه‌دان و باوكی سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی سویسرا بووه، ئه‌م كوڕه هه‌موو ناز و نیعمه‌تی ماڵ و وڵاته‌كه‌ی خۆی جێده‌هێڵێت و به‌ره‌و چیاكانی كوردسـتان ده‌كه‌وێته ڕێ و له‌وێ په‌یوه‌ندی به په‌كه‌كه‌وه ده‌كات. بۆ چه‌ند سـاڵێـك كه‌سوكاری هه‌واڵی نازانن، دواتر بۆیان ئاشـكرا ده‌بێت. ئیتر دایكی ده‌یه‌وێت چاوی به كوڕه‌كه‌ی بكه‌وێت، منیش له‌م كه‌ین و به‌ینه‌دا ئه‌م فلیمه‌م ده‌رهێنا.
دواتر مانۆ خه‌لیل له وه‌ڵامی پـرسـیارێـكی ده‌خیلی شه‌ممۆ كه لێی ده‌پرسێت په‌یامی تۆ له كاره سینه‌مایـیه‌كانتا چیـیه؟ ده‌ڵێت په‌یامی من ئه‌وه‌یه " مرۆڤێـكم مافی ژیانم هه‌یه، ئه‌وا من بۆ 23 سـاڵه نه‌متوانیوه بچمه‌وه وڵاتی خۆم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فلیمێـكم له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كوردی له كوردستانی سوریا سازكردووه. من نامه‌وێت شه‌ڕ بكه‌م، نامه‌وێت ڕژێم بگۆڕم، من كه‌سێـكی سیاسی نیم، من هونه‌رمه‌ندێـكم ده‌موێت له ناو ماڵ و كه‌سوكاری خۆمدا كاری سینه‌مایی خۆم بكه‌م."
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 8:45 خوله‌كه.