كاربه‌ده‌سـتانی چینی مۆڵه‌تیان به كۆمپانیایه‌كی ده‌رمانسـازی وڵاته‌كه‌یان داوه ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی كوتانێـك (ڤاكسین) بكات بۆ مرۆڤ له دژی ئه‌نفلۆنزای باڵنده، پاش ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه پـزیشـكیـیه‌كان پـیشـانی داوه كاریگه‌ری هه‌یه.
نه‌ومی مارتـگ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له هۆنگ كۆنگ ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت زانایان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌وڵده‌ده‌ن ڕێـگه‌یه‌ك بۆ نه‌هێشـتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م فایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌یه بدۆزنه‌وه. هاوكارمان سـمكۆ عه‌زیز درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی به كوردی ئاماده‌كردووه.
لـێـپـرســراوان له ساینۆڤاك بایۆتك كه پـێـكه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری چین بۆ كۆنتڕۆڵـكردنی نه‌خۆشی ڤاكسـینه‌كه‌یان به‌رهه‌م هێناوه ده‌ڵێن تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسـینه‌كه ئه‌وه‌ی پـیشـانداوه ڤاكسـینه‌كه كاریگه‌ری هه‌یه.
به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسـینه‌كه نیشـانه‌یه‌كی دڵخۆشـكه‌ره بۆ ئه‌و زانایانه‌ی كه بۆ چه‌ندان سـاڵه له‌پـێناو به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسین بۆ پاراستنی مرۆڤ له ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی جۆری H5N1 كاریان كردووه. ڤایرۆسی ناوبراو تا ئێسـتا نزیكه‌ی 400 كه‌سی تووشی نه‌خۆشـیـیه‌كه كردووه و هه‌روه‌ها به‌لای كه‌م 238 كه‌سیشی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا كوشـتووه كه زۆربه‌یان له ئاسـیادان.
شـاره‌زایانی پـزیشـكی نیگه‌رانن له‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی جۆری H5N1 ببێته مایه‌ی خولقاندنی درمی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی به‌ربڵاو له نێو مرۆڤدا.
تا ئێسـتا زۆربه‌ی قوربانیـیانی ئاكامی نه‌خۆشـیـیه‌كه ئه‌وانن كه ڤایرۆسه‌كه‌یان له په‌له‌وه‌ری نه‌خۆشه‌وه بۆ گوێزراوه‌ته‌وه. هاوكات هه‌ندێ حاڵه‌تی گواسـتنه‌وه‌ی نه‌خۆشـیـیه‌كه له مرۆڤێـكه‌وه بۆ مرۆڤێـكیش هه‌بووه.
مالیك پـێرس كه وانه‌بێژی مایكرۆبایۆلۆجیـیه له زانكۆی هۆنگ كۆنگ و هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین كه‌س بوو كه ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی دۆزیـیه‌وه ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی 11 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر ڤایرۆسه‌كه له شـاره‌كه‌یدا سه‌ریهه‌ڵـدا. هه‌روه‌ها مالیك پـێرس یه‌كێـك بوو له ئه‌ندامانی ئه‌و تیمه‌ی كه نه‌خشـه‌كاری بۆ ماوه‌یی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده و هه‌روه‌ها ئه‌و گۆڕانكاریـیانه‌ی له ڤایرۆسه‌كه‌دا ڕووده‌ده‌ن ئاماده‌كرد.
مالیك پـێرس ده‌ڵێت " نیگه‌رانیـیه‌كه به دڵنیایـیه‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر ماوه‌ی پـێویست به‌م ڤایرۆسه بدرێت له به‌رده‌وامبوونی بۆ تووشـكردنی هاوڵاتیـیان به نه‌خۆشـیـیه‌كه ئینجا زووبێت یان دره‌نگ ڕه‌نگه ڤایرۆسه‌كه وا خۆی بگونجێنێت له كه‌سێـكه‌وه بگوێزرێته‌وه بۆ كه‌سێـكی تر و ئه‌و كاته درمێـكی به‌رفراوانی خراپ بێنێته گۆڕێ."
مالیك پـێرێس ده‌ڵێت كارێـكی پـێویست و گرنگه له‌م سـاته‌دا ڤاكسـینێـك به‌رهه‌م بهێنرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێـكی به‌هێز هه‌یه كه ڕێژه‌ی تووشـبوونی خه‌ڵـكان به‌م ڤایرۆسه به‌خێرایی په‌ره بسه‌نێت. ده‌شڵێت مێژووی ڤایرۆسی جۆری H5N1 له نیشـانه‌كانی هاوشـێوه‌ی نه‌خۆشی توندی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان ده‌چێت، ئه‌وه‌ی كه له سـاڵی 2002 دا له وڵاتی چین ده‌ركه‌وت و به جیهاندا بڵاوبۆوه و ده‌رئه‌نجام مردنی نزیكه‌ی 800 كه‌سی لێـكه‌وته‌وه. ته‌نها له هۆنگ كۆنگ 299 كه‌س بوونه قوربانی.
مالیك پـێرس ده‌ڵێت " ئه‌گه‌ر چاوێـك به مێژووی نه‌خۆشی سـارسـدا بـخشێنینه‌وه ئه‌م نه‌خۆشـیـیه به ته‌واوی هاوشـێوه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه بوو كه سه‌رله‌نوێ له نێو ئاژه‌ڵ و هه‌روه‌ها بازاڕه‌كانی ئاژه‌ڵدا له باشوری چین به‌دیكرا كه پـێده‌چوو بۆ چه‌ندان سـاڵ به‌رده‌وام مرۆڤی دووچاری نه‌خۆشـیـیه‌كه ده‌كرد. به‌ڵام ده‌رئه‌نجام ڤایرۆسی نه‌خۆشـیـیه‌كه خۆی گونجاند و توانای په‌یداكرد كه چۆن له مرۆڤێـكه‌وه بۆ مرۆڤێـكی تر بگوێزرێته‌وه و پاشـان بینیمان ته‌شه‌نه‌ی له جیهاندا كرد.
له‌و ده‌مه‌ی له سـاڵی 2003 وه ئه‌نفلۆنزای H5N1 ده‌ركه‌وت ڤایرۆسی نه‌خۆشـیـیه‌كه به جیهاندا ته‌شه‌نه‌ی كرد و بۆته مایه‌ی مردنی سه‌دان ملیۆن مریشـك و مراوی و باڵـنده‌كانی دیكه‌ش. به‌رزترین ژماره‌ی قوربانیـیانی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده كه 107 كه‌سه له ئه‌نده‌نوسـیادایه، هاوكات ڤێتنام به پله‌ی دوو دێت كه 52 كه‌سه.
پـسـپۆرانی پـزیشـكی ئێسـتا ده‌ڵێن ڤایرسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده به چاكی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیادا چه‌سـپـیوه و هه‌روه‌ها پـێـناچێت بۆ چه‌ندان سـاڵ ڤایرۆسه‌كه له نێو په‌له‌وه‌ردا له‌ناوبـبرێت.
هاوكات وڵاتی ڤێتنام به‌نیازه تاقیكردنه‌وه‌ی پـزیشـكی ڤاكسـینه‌كه له‌سه‌ر مرۆڤ بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ڤاكسـینه‌ی كه هه‌یه و جۆری ڤایرۆسی هه‌نووكه‌ی تێدایه ڕه‌نگه پارێزگاری ته‌واو له دژی ئه‌و ڤایرۆسه‌ی گۆڕانكاری تیادا ڕوویداوه له داهاتوودا دابین نه‌كات. به‌ڵام پـسـپـۆران ده‌ڵێن به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسـینه‌كان له‌م ده‌مه‌دا له‌وانه‌یه هه‌ر نه‌بێت كاتی پـێویست بۆ به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسـینێـكی كاریگه‌ر له حاڵه‌تی هاتنه كایه‌ی درمێـكی گشتگیردا ئه‌و ماوه‌یه كورت بكاته‌وه.
كۆمپانیایه‌كی ده‌رمانسـازی چینی كوتانی دژی ئه‌نفلۆنزای باڵنده به‌رهه‌م ده‌هێنێت
- Naomi Martig