سه‌رۆك جۆرج بوش به مه‌به‌ستی وتووێـژكردنی له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پـوتن وا به‌ره‌و ڕوسـیا
كه‌وتۆته ڕێ، ئه‌مه‌ش دوای سه‌ردانی بۆ كرواتیا ئه‌و وڵاته‌ی سه‌رۆك بوش به بنیادنه‌ری دیموكراسـیـیه‌كی ژیرانه‌ی ناوزه‌د ده‌كات.
له میانه‌ی وته‌كه‌یدا له گۆڕه‌پانی سـانت مارك له زه‌گربی پایته‌خت سه‌رۆك بوش گوتی بانگهێشـتكردنی كرواتیا بۆ په‌یوه‌ندیـكردنی به هاوپه‌یمانی ناتۆ نیشـانه‌ی ئه‌وه‌یه كرواتیا سـیـستمی دیموكراسی ته‌واوی له ئامێز گرتووه. هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش هاوڵاتیـیانی كرواتیای دڵنیا كرده‌وه له‌وه‌ی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی ناتۆ كۆمه‌ك و یارمه‌تی پـێـشـكه‌ش به كرواتیا ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر پـێویسـتی به هاوكاری هه‌بوو.
ئه‌وه‌ی جێی گوتنه له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌یی هاوپه‌یمانی ناتۆ له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له بوخارست ئه‌لبانیا و كرواتیا داوایان لێـكرا په‌یوه‌ندی به هاوپه‌یمانی ناتۆوه بكه‌ن.
هاوكات سه‌رۆك بوش سـوپاسی هه‌رسێ وڵاتی ئه‌لبانیا و كرواتیا و مه‌سـه‌دۆنیای كرد بۆ ئه‌و كارئاسـانیـیه‌ی بۆ هه‌ڵمه‌ته له‌شـكریـیه‌كان له عێراق و ئه‌فغانسـتان دابینی ده‌كه‌ن، هاوكات سه‌رۆك بوش مه‌خابنی خۆی ده‌ربڕی له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی وڵاتی مه‌سه‌دۆنیا بانگهێشـتی په‌یوه‌ندیـكردن به هاوپه‌یمانی ناتۆ نه‌كرا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ یۆنان سـه‌باره‌ت به ناوی وڵاته‌كه، به‌ڵام سه‌رۆك بوش گوتی مه‌سه‌دۆنیا ده‌بێت به زووترین كات بانگهێشـت بكرێت بۆ په‌یوه‌ندیكردنی به هاوپه‌یمانی ناتۆوه.
سه‌باره‌ت به پـێشـوازیـكردنی سه‌رۆك بوش له به ئه‌ندامبوونی كرواتیا و ئه‌لبانیا له هاوپه‌یمانی ناتۆدا په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا پاوڵا ۆڵفسن ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارانمان ئه‌حمه‌د بارزانی و به‌ڵێن سـاڵح و نازدار زاده به كوردی ئاماده‌یان كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:49 خوله‌كه.