مه‌لای توندڕه‌وی شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در داوای چاره‌سه‌ری سـیاسی بۆ ئه‌و قه‌یرانه كردووه كه بووه به‌هۆی شه‌ڕی توند له نێوان پـشـتیوانانی ئه‌و و هه‌روه‌ها سه‌ربازانی عێراقی له به‌غدا و باشـوری عێراق.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێـكی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له شـاری نه‌جه‌ف سه‌در گوتی له هه‌ر كه‌سـێـكی ده‌وێت به دوای چاره‌سه‌ری سـیاسی و خۆپـیشـاندانی ئاشـتیخوازانه بێت و پـێشـی خوێن ڕێژی له عێراقدا بگرێت.
به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالیكی سـۆزی دا هه‌تا سه‌ر درێژه به هێرشی له‌شـكری له به‌سـره بدات به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت پاشه‌كشێـیه‌ك و یان وتووێـژێـك له گۆڕێـدا بێت.
ماوه‌یه‌كی كورت دوای ئه‌وه كاربه‌ده‌سـتانی عێراق 3 ڕۆژیان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له به‌غدا ڕاگه‌یاندووه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به شه‌ڕ و پـێـكدادانێـك بێت كه زیاتر له 100 كه‌س تیایدا كوژراون.
به‌پـێی ئه‌و بڕیاره قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ تا 5 ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه درێژه‌ی ده‌بێت و ڕێـگا به هیچ ئۆتۆمبیلێـك و خه‌ڵـكی دیكه نادرێت بێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر چاڵس مه‌كدۆنا ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارانمان جانی دیلان و سه‌ڵاحی پـیرۆتی به كوردی ئاماده‌یان كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:16 خوله‌كه.