به‌رپـرسـانی عێراق ده‌ڵێن له ئاكامی هێرشـه‌كانی خراپـكاران له به‌غدا و شـاری موسـڵ
به لایه‌نی كه‌مه‌وه 40 كه‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
له به‌غدای پایته‌خت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه چه‌كداران له چه‌ند ماشـێـنێـكدا ته‌قه‌یان له ڕێبواران كرد له ناوچه‌یه‌كی ئاینزایی تێـكه‌ڵ و كوژرانی 7 كه‌س و برینداركردنی 16 كه‌سی دیكه‌ی لێـكه‌وته‌وه. له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ماشـێـنێـكی بۆمبڕێژراویش له گه‌ڕه‌كی شـوعله‌ی شـیعه‌كان له به‌غدا 6 كه‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا.
به‌ره‌به‌یانیش یاخیبووان موشه‌ك و هاوه‌نیان هاویشـته ناوچه‌ی سه‌وزی پارێزراوی به‌غدا و به‌شه‌كانی تری شـاره‌كه‌دا. هه‌رچه‌ندێـكه هیچ گیان له‌ده‌سـتدانێـك له هێڵی سه‌وز ڕاپـۆرت نه‌كراوه، به‌ڵام به لایه‌نی كه‌مه‌وه 8 كه‌س له خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا كوژراون.
هێزه‌كانی له‌شـكری ئه‌مریكاش ڕایانگه‌یاند هێزه‌كانیان 12 خراپـكاریان له هه‌رێمی دیاله‌ی باكوری خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا كوشـتووه.
له باكوری عێراقیش و له شـاری موسڵ خۆكوژێـك ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێـژكراوی له به‌رده‌م باره‌گایه‌كی له‌شـكریدا ته‌قاندۆته‌وه و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك سه‌رباز كۆژران و برینداربوون.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری موسـڵ ئه‌میر گۆران ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.