ئێرانیـیه‌كان ڕۆژی هه‌ینی به‌ره‌و بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌چن تا به‌شـداری له هه‌ڵـبژاردنی
په‌رله‌مانێـكی نوێ بۆ وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن. پـێشـبینی ده‌كرێت هه‌ر له ده‌سـتی كۆنه‌پارێز و توندڕه‌وه‌كاندا بمێنێته‌وه.
زیاتر له 40 ملیۆن كه‌س بۆیان هه‌یه ده‌نگ بۆ 4500 پاڵـێوراو بده‌ن تا 290 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌ڵبژێرن. به‌ڵام شورای نیگه‌هبان كه كۆمه‌ڵێـكی ئاینین بواریان به 1700 پاڵـێوراو نه‌داوه به‌شـداری له پـێشـبڕكێـكه‌دا بكه‌ن كه زۆربه‌یان ڕیفۆرمخواز و به‌رهه‌ڵـستی سه‌رۆكی توندڕه‌و مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژادن.
شورای نیگه‌هبان ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سـانه‌ی داواكانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه به‌پێی پـێویست دڵـسۆزی خۆیان بۆ ڕژێمی ئیسـلامی ئێران نیشـان نه‌داوه.
به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌می پاڵـێوراوانی ڕیفۆرمخواز له پـێشـبڕكێی هه‌ڵـبژاردنه‌كه‌دا، زۆر له شیكه‌ره‌وه و چاودێران پـێیان وایه خه‌ڵـكێـكی كه‌م به‌شـداری له ده‌نگدانه‌كه‌دا ده‌كه‌ن. گرانی و بێكاری و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی سه‌رۆك مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا ئه‌و مه‌سه‌له سه‌ره‌كیـیانه‌ن كه پـێشبینی ده‌كرێت ئێرانیـیه‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ده‌نگی خۆیان بده‌ن. ئه‌نجامه به‌رایـیه‌كان ڕه‌نگه له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌نجامه كۆتایـیه‌كان له‌وانه‌یه چه‌ند ڕۆژێـك بخایه‌نێت.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕاپـۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت هه‌ڵـبژاردنه‌كه زیاتر پـێشـبڕكێـیه‌كه له نێوان دوو باڵی ڕكابه‌ری كۆنه‌پارێز، یه‌كێكیان زۆر لایه‌نگری مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادن و ئه‌وی تریان بڕێـك به واقعبینانه‌وه ده‌ڕوانـنه بابه‌ته گرنگه‌كانی وڵاته‌كه‌وه، وه‌كو مامه‌ڵه‌كردنی ئێران له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا له مه‌سه‌له‌ی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌یدا.
جێی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران بڕیاری دابوو بابه‌ته‌كانی وه‌ك به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌یان له میانه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌كاندا مشـتومڕی جه‌ماوه‌ری و گشتی له‌سه‌ر نه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها زۆر بابه‌تی دیكه‌ی گرنگی وڵاته‌كه‌ش باسی لێوه نه‌كراوه، له بری ئه‌وانه باس له كێشه خۆجێـیـیه‌كان كراوه وه‌كو ئالوده‌بوونی ژینگه و چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی خۆڵ و خاشـاك.