ڕۆژی چوارشه‌ممه كۆنگره‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردسـتان و باكوری عێراق له شـاری تكریت سـازدرا.
كۆبوونه‌وه‌كه له لایه‌ن دكتۆر به‌رهه‌م سـاڵح جێـگری سه‌رۆك وه‌زیری عێراق
سه‌رپه‌رشـتی كرا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له باكوری عێراق كۆنگره‌كه‌یان ڕێـكخست و تیایدا باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق ڕایان كرۆكه‌ر به‌شـداریـكرد و نوێنه‌رانی پارێزگاكانی هه‌ولێر و كه‌ركوك و سـلێمانی و دیاله و موسـڵ و سه‌ڵاحه‌دین ئاماده‌ی كۆنگره‌كه بوون.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا عومه‌ر فه‌رهادی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی سـازداوه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.