سه‌رۆكی پـێشـووی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جۆرج هێربه‌رت واڵـكه‌ر بوش
پـشـتیوانی خۆی بۆ كاندیدبوونی سـیناتۆر جۆن مه‌كـكه‌ین بۆ سه‌رۆكایه‌تی ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێز بوشی باوكی سه‌رۆكی ئێسـتای ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه كه‌س به هێندی مه‌كـكه‌ین بۆ سه‌رۆكایه‌تی لێـهاتوو نیـیه.
له لای خۆیه‌وه به‌ڕێز مه‌كـكه‌ین گوتی ئه‌م پـشـتیوانیـیه مایه‌ی ڕێزگرتنه و یارمه‌تی یه‌ك‌ڕیزی پارتی كۆماری ده‌دات بۆ پـێشـڕه‌ویـكردن له هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا.
هه‌ردوولایان ڕۆژی دووشه‌ممه له شـاری هیوستنی سـتانی ته‌كسـاس ئه‌مانه‌یان ڕاگه‌یاند.
شـایانی باسه سـیناتۆری ئه‌ریزۆنا جۆن مه‌كـكه‌ین كه پـێشـه‌وایی كاندیده‌كانی پارتی كۆماری ده‌كات بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئومێده‌واره به‌سه‌ر ڕه‌خنه‌ی كۆنه‌پارێزه‌كاندا زاڵـبێت ئه‌وانه‌ی هه‌ست ده‌كه‌ن مه‌كـكه‌ین له ڕه‌وتی كۆنه‌پارێزی لایداوه سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی وه‌كو كۆچبه‌ران و ڕێبازی باج و هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵـبژاردن.
له لایه‌ن دیموكراته‌كانه‌وه سـیناتۆری ئیلینۆی باراك ئۆباما ده‌ڕوانێته سه‌ركه‌وتنی زیاتر به‌سه‌ر سـیناتۆری نیویۆرك هێـله‌ری كلنتندا له هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی ڕۆژی سێشـه‌ممه‌ی داهاتوو له سـتانه‌كانی ویسكه‌نسن و هاوای به‌ڵام هێـله‌ری كلنتن ئومێده‌واره له 4 ی مانگی سێ‌دا سه‌ركه‌وتن له سـتانه‌كانی ته‌كسـاس و ئۆهایۆ به‌ده‌سـتبهێنێت.