ده‌سه‌ڵاتدارێتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاسانكاری ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به لێـكۆڵینه‌وه له مێژووی كار و ژیانی هه‌ندێ له‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت به
شـێوه‌یه‌كی هه‌میـشه‌یی له ئه‌مریكا بـمێنـنه‌وه و بژین.
پـێشـبینی ده‌كرێت ئه‌م گۆڕانكاریـیه یارمه‌تی كه‌مبوونه‌وه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوونی زۆری داواكاریـیه‌كانی مانه‌وه‌ی هه‌میـشه‌یی بكات ناسـراو به گرین كارت.
به گوێره‌ی ئه‌م ڕێنمایـیه نوێـیه كاربه‌ده‌سـتان ده‌توانن ئه‌و داواكاریـیانه په‌سه‌ند بكه‌ن كه بۆ زیاتر له شه‌ش مانگ له ده‌زگای لێـكۆڵینه‌وه‌ی فیدرالی ئه‌مریكی ناسـراو به FBI بۆ لێـكۆڵینه‌وه‌ی ناسـنامه گیریان خواردووه.
ئه‌گه‌ر دوای په‌سه‌ندكردنی داواكاریـیه‌كه‌یان ده‌زگای FBI ناوی په‌سه‌ند نه‌كردن ئه‌وا مانه‌وه‌ی هه‌میشـه‌یی‌یان لێ ده‌سـه‌نرێته‌وه.
شـایانی باسه هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی لێـكۆڵینه‌وه‌كان له چه‌ند مانگێـكدا ئه‌نجام ده‌درێن، به‌ڵام به ده‌یان هه‌زار كه‌س بۆ چه‌ندین سـاڵ ده‌چێت چاوه‌ڕێی لێـكۆڵینه‌وه‌ی ده‌زگای FBI ده‌كه‌ن له سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكادا.