مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكی ئێرانی ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر قه‌یرانی چه‌قیوی پـرۆگرامی ناوه‌كی تاران له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا ملكه‌چ ناكات.
سه‌رۆكی ئێرانی ڕۆژی دووشه‌ممه به بۆنه‌ی 29 هه‌مین سـاڵیادی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی ئه‌م وتانه‌ی پـێشـكه‌ش به خڕبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری كرد.
له‌م سـاڵیاده‌دا به ده‌یان هه‌زار ئێرانی به‌شـداری سـاڵڕۆژه‌كه‌یان له تاران كرد و وتاری دژ به ئه‌مریكایان ده‌چڕی و هاواریان ده‌كرد" مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا." له وته‌كه‌یدا بۆ ئاماده‌بووانی بۆنه‌كه سه‌رۆكی ئێرانی پـێیگوتن ڕۆژئاوا له هه‌وڵی ناچاركردنی تاران تا ده‌سته‌به‌ری خواسته ناوه‌كیـیه‌كانی بێت بێ سووده و ڕه‌نجی به با ده‌دات.
له درێژه‌ی وته‌كه‌شیدا مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكی ئێرانی ڕایگه‌یاند ئێران به هیوایه تا سـاڵی داهاتوو یه‌كه‌مین سه‌ته‌لایتی دروستكراوی خۆماڵی ڕه‌وانه‌ی واڵای ئاسـمانی بكات.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ئێران له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ڕۆكێتێـكی هه‌ڵگری سه‌ته‌لایتی تاقیـكرده‌وه و نیگه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی لێـكه‌وته‌وه.