له پـێشـبڕكێـكانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی پاڵێوراوانی دیموكرات بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا سـیناتۆر باراك ئۆباما له 3 سـتاندا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ڕكابه‌ره‌كه‌ی هێله‌ری
كلنتندا هێنا.
باراك ئۆباما نزیكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌ی هێله‌ری كلنتن ده‌نگی به‌ده‌سـتهێناوه له سـتانه‌كانی نبراسـكای ناوه‌ڕاستی ڕۆژئاوا و له لیوزیانای باشور و واشـنتنی سه‌ر كه‌ناری ڕۆژئاوای ئه‌مریكا.
به‌وه‌ش باراك ئۆباما و هێله‌ری كلنتن له پـێشـبڕكێیه‌كی زۆر سه‌ختدا ده‌بن له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی سـتانی مه‌ین، وه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی فێرجینیا و مێریلاند و واشـنتنی پایته‌خت.
دره‌نگانێـكی ڕۆژی شه‌ممه باراك ئۆباما له لێـدوانێـكدا له ڕیچمۆندی پایته‌ختی سـتانی ڤێرجینیا گوتی ئه‌و نیشـانی دا كه ده‌توانێت له ناوچه جیاجیاكانی وڵاته‌كه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
له پـێشـبڕكێی ڕۆژی شه‌ممه‌ی كۆماریـیه‌كانیش فه‌رمانداری پـێشـووی ئه‌ركه‌نسـاس مایك هه‌كه‌بی به ئاسانی له سـتانی كه‌نساسی ناوه‌ڕاستی ڕۆژئاوا بردیـیه‌وه و له‌وێ له سه‌دا 60 ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌سـتهێنا له كاتێـكدا سـیناتۆر جۆن مه‌كـكه‌ین ته‌نها له سه‌دا 24 ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌سـتهێنابوو. به‌ڵام هه‌كه‌بی له سـتانی لیوزیانا سه‌ركه‌وتنێـكی بچووكی به‌ده‌سـتهێنا و له سه‌دا 43 ی ده‌نگاكانی بۆخۆی چنیـیه‌وه له كاتێـكدا جۆن مه‌كـكه‌ین له سه‌دا 42 ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنابوو. به‌ڵام له سـتانی واشـنتن جۆن مه‌كـكه‌ین سه‌ركه‌وتنێـكی بچووكی به‌ده‌ستهێنا و له سه‌دا 26 ی ده‌نگه‌كانی برده‌وه و مایك هه‌كه‌بیش له سه‌دا 24 .
به‌وه‌ش هێشتا جۆن مه‌كـكه‌ین زۆر له پێشـه‌وه‌یه به‌هۆی سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كانی له پـێشـبڕكێـكانی پـێشـوودا.
شـایانی باسه ڕۆژی سێشه‌ممه كۆماریـیه‌كان له سـتانه‌كانی ڤێرجینیا و مێریلاند و واشـنتنی پایته‌خت پـێشـبڕكێـیان هه‌یه.