سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا گۆردن بڕاون داوای گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له دامه‌زراوه‌كانی
جیهانی وه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سـندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی و بانكی جیهانی كردووه.
دووشه‌ممه له وتارێـكی بۆ ڕێبه‌رانی بازرگانی و كارداری هیـندسـتان له نیوده‌لهی، به‌ڕێز بڕاون گوتی ئه‌م ڕیفۆرمانه‌ی بنه‌ڕه‌تی پـێویستن وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه به گه‌وره‌تربوونی ڕۆڵی هیندسـتان و ئاسـیا، وه گوتیشی هه‌روه‌ها كاتی ئه‌وه هاتووه كۆمه‌ڵـگایه‌كی جیهانی نوێ ئاوه‌دان بكرێته‌وه.
بڕاون له دوا ڕۆژی سه‌ردانی بۆ هیندسـتان و چین ئه‌م تێـبینی‌یانه‌ی ده‌دا.
سه‌رۆك وه‌زیری هیندستان مانمۆهان سینگ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بڕاون كۆكبوو، وه گوتی دامه‌زراوه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كان ناتوانن وڵاتانی وه‌ك هیندسـتان و چین وه‌پـشتـگوێ بخه‌ن.