هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراق قانونێـكی نوێـی په‌سه‌ندكرد به ناوی (المسائلة و العدالة) واته لـێـپـرسـینه‌وه و دادوه‌ری تا شوێـنی قانونی (إجتثاث البعث) واته ڕیشـه‌كێشـكردنی به‌عس بگرێته‌وه.
زۆر لایه‌ن و به تایبه‌تی ئه‌مریكا و له‌سه‌ر زاری سه‌رۆك بوش و وه‌زیری ده‌ره‌وه كۆنده‌لیزا ڕایس قانونه‌كه‌یان به هه‌نگاوێـكی گرنگ له ڕێی ئاشـتـبوونه‌وه‌ی سـیاسی و نیشتیمانی له عێراق ناوزه‌دكرد.
له لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی له هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌یاندنی لایه‌نه ناكۆكه‌كان به یه‌كتری به‌رده‌وامه.
ئایا ئه‌م هه‌نگاوانه یارمه‌تی ده‌ده‌ن له چاره‌سه‌ركردنی ڕه‌وشی ئاڵۆزی ناو عێراق؟
بۆ مشتومڕكردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
دكتۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین، پـرۆفیسـۆر له زانكۆی نۆتنگهام له له‌نده‌ن.
خالید شـوانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 44:46 خوله‌كه.