به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌كانی بۆنه‌ی عاشورای موسـڵمانه شیعه‌كان قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له به‌غدا و دیاله و 10 پارێزگای باشوری عێراق ده‌ستیپـێـكرد.
ئه‌م مه‌راسیمه‌ی كه 10 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت چه‌ندین جار له ڕابردوودا بۆته ئامانجی یاخیبووان، پـێشـبینی ده‌كرێت چه‌ند ملیۆن كه‌سـێـك ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه‌بن.
پـێشتر كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی حكومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند كه‌وا له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه هاتوچۆی له پارێزگاكانی باشوری عێراق و به‌غدا و دیاله قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش ژنێـكی خۆكوژ خۆی له بازاڕێـكی قه‌ره‌باڵغی شـارۆچكه‌ی خان به‌نی سه‌عه‌دی سه‌ر به پارێزگای دیاله ته‌قانده‌وه و له ئاكامدا 8 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون. جێی ئاماژه پـێـكردنه زۆربه‌ی دانیشتووانی ئه‌و شـارۆچكه‌یه شیعه‌ن.
له هه‌واڵێـكی تردا له‌شـكری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا یه‌كێـك له ڕێبه‌ره گه‌وره‌كانی ئه‌لقاعیده له عێراق كه له پارێزگای دیاله بووه و ناوی ئه‌بو له‌یلا بووه و هه‌روه‌ها به ئه‌بو عه‌بدولڕه‌حمانیش ناسرابوو له میانه‌ی كرده‌وه‌یه‌كی له‌شـكریدا له نزیـك موقدادیـیه له باكوری به‌غدا له مانگی دوانزه‌دا كوژراوه.