له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت له میانه‌ی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵمه‌تێـكی سه‌ره‌كی له‌شـكری له دژی ملیتانه‌كانی ئه‌لقاعیده له باكوری عێراق 60 گومانباری توندڕه‌و كوژراون.
له‌شـكری ئه‌مریكایی ده‌شڵێت 200 گومانباری دیكه‌ش ده‌ستگیركراون له میانه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسـیۆنه‌ی به دروێنی پـۆڵاین ناسـراوه كه به‌شـێـكه له هه‌ڵمه‌تێـكی گه‌وره له دژی گروپی ئه‌لقاعیده له عێراق ئه‌نجام ده‌درێت كه گروپـێـكه له‌شـكری ئه‌مریكا به تاكه هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر ئاسایشی عێراقی داده‌نێت.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانان 79 حه‌شـارگه‌ی چه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه كه یه‌كێـكیان له پارێزگای دیاله‌ی باكوری به‌غدا له ژێر زه‌ویدا بووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له به‌غدا دادوه‌رێـكی عێراقی و شـۆفێره‌كه‌یان كوشتووه له‌و ده‌مه‌ی به‌ره‌و كاره‌كه‌ی خۆی ده‌ڕۆیشت.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هێرشـبه‌ره‌كان له گه‌ڕه‌كی مه‌نصوڕی ڕۆژئاوای به‌غدا ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیلی دادوه‌ره‌كه كردووه.
دادوه‌ری تیرۆركرا‌و ناوی عامر جه‌وده‌ت ئه‌لنائبه و له دادگای پـیاداچوونه‌وه‌ی عێراق خزمه‌تی ده‌كرد و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادی عێراقیش بوو، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی كه سه‌رۆكی دادگاكان و به‌رپـرسـانی باڵای ده‌زگای داد ده‌ستنیشـان ده‌كات.
له لایه‌كی تریشه‌وه له باشوری شـاری موسڵیش و له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له نزیـك هێزێـكی پـۆلیس 6 كه‌س برینداربوون.