پاكسـتان هێرشی بردۆته سه‌ر سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وتوویه عه‌مباری ناوه‌كی له مه‌ترسی ئه‌وه‌دایه بكه‌وێته ده‌سـتی توندڕه‌وه ئیسلامیـیه‌كان.
له كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا محه‌مه‌د سـدیق وته‌بێژی ئۆفیسی ده‌ره‌وه‌ی پاكسـتان ڕۆژی چوارشه‌ممه وتی قسه‌كانی سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهانی محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی نابه‌رپـرس و بێ ئه‌رزش بوونه.
ئه‌لبه‌رادعی قسه‌كانی له چاوپـێـكه‌وتنێـكدا له ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌لحه‌یات له ڕۆژی سێشه‌ممه بڵاوبۆته‌وه. ئه‌لبه‌رادعی له زاریـیه‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوه كه ده‌ڵێت مه‌ترسی هه‌یه پاكسـتان تووشی گێره‌شـێوێنی بێت و بكه‌وێته ژێر كۆنتڕۆڵی ڕژێمێـكی توندڕه‌و و 30 تا 40 سه‌ره ناوه‌كیـیه‌كانی بكه‌وێته ده‌ستی میلیشـیاكان.
سـدیق گرنگی به قسه‌كانی نه‌داوه و ده‌ڵێت پاكستان وڵاتێـكی ناوه‌كی به‌رپـرسه بۆ كۆنتڕۆڵـكردن و پاراستنی عه‌مباره ناوه‌كیـیه‌كانی.
شـایانی باسه مه‌ترسـیـیه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان له سه‌ر سه‌لامه‌تی چه‌كه ناوه‌كیـیه‌كانی پاكستان زیادی كردووه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوودا دووچاری كێشه و ئاژاوه‌ی سـیاسی بووه و هه‌روه‌ها هێرشی میلیشـیاكانیش تیایدا زیادی كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش، كه پاكسـتان به هاوپه‌یمانێـكی سه‌ره‌كی خۆی له شه‌ڕی دژه تێرۆردا داده‌نێت، ده‌ڵێت جبه‌خانه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته له ژێر كۆنتڕۆڵی له‌شـكردایه و پارێزراوه.