ئیسرائیل ده‌ڵێت پلانی هه‌یه تا ده‌ستبكات به ڕوخاندنی ئه‌و ئۆردوگایانه‌ی ڕێـگه
پـێنهدراون له كه‌ناری ڕۆژئاوا، وه پـێده‌چێت ئه‌م هه‌نگاوه وه‌ك وهڵامێـك بێت بۆ فشـاری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
حایـیم ڕامۆن جێـگری سه‌رۆك وه‌زیری ئیسـرائیل به ڕادیۆی وڵاته‌كه‌ی گوتووه وا چاوه‌ڕوان ده‌كات حكومه‌ت هاوكات و پاش سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ئایندهی سه‌رۆك بوش بۆ ئیسرائیل و بۆ كه‌ناری ڕۆژئاوا ئه‌و كاره بكات.
هاوكات كۆشـكی سـپـی ده‌ڵێت سه‌رۆك بوش له په‌یوه‌ندیـیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ شـا عه‌بدوڵـڵای پاشـای ئوردندا وتووێـژی له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ئایندهی كردووه و هه‌روه‌هاش مه‌سه‌له‌ی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیـیه‌كان و مه‌سه‌له دوو لایهنیـیهكانی نێوان واشـنتن و عه‌مانیش باسكراوه.