وڵاتانی ڕۆژئاوا فشـاری دیبلۆماتی بۆ سه‌ر كینیا زیاد ده‌كه‌ن پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراون به‌هۆی توندوتیژی پاش هه‌ڵـبژاردنه‌كان له كینیا زیادی كردووه. وڵاتیانی كینیا خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی سه‌رۆك موای كیباكی.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌كانیان خسـۆته ژێر پـرسـیار و ئێسـتا هه‌ندێـك له ئه‌ندامانی كۆمسـیۆنی هه‌ڵـبژاردن داوای لێـكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامه‌كان.
پاڵـێوراوی ئۆپـۆزیسـیۆن ڕه‌یلا ئۆدینگا و پارته‌كه‌ی ده‌ڵێن ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌كه‌ی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو فێڵی تیادا كراوه.
هه‌ڵمه‌ته‌كانی پـۆلیس و وتوندوتیژی تیره‌یی چه‌ند
ڕۆژی ڕابردوو به لایه‌نی كه‌م 150 كوژراوی لێـكه‌وته‌وه. هه‌ندێـك ڕاپـۆرت ده‌ڵێن زیانه گیانیـیه‌كان زۆر له‌وه زیاتره.
كارمه‌ندێـكی مردووخانه له شـاری كیسـیمو گوتویه‌تی زیاتر له 100 لاشه له‌وێ له‌سه‌ر زه‌وی فڕی دراوه.