سه‌رۆك وه‌زیری ئیسـرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت فه‌رمانی داوه وه‌زیرانی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و مۆڵه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نیشته‌جێـیان له كه‌ناری ڕۆژئاوا نه‌ده‌ن.
له نامه‌یه‌كی یه‌كشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت ده‌ڵێت وه‌زیره‌كان ده‌بێت ئیزنی ئه‌و وه‌ربگرن و وه‌زیری به‌رگریش هه‌روه‌ها ده‌بێت ئیزنی ئه‌و وه‌ربگرێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نیشته‌جێی نوێ، به‌رنامه دانان، زه‌وتكردنی خاك و بڵاوكردنه‌وه‌ی نرخی خانوو.
له سه‌ره‌تای مانگ به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت له ناكاو پـێـیـزانی كه له ئاسـتی خوارتر بڕیار درابوون بۆ لـێـدانی پـرۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم قودس و هه‌روه‌ها كه‌ناری ڕۆژئاوا. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه بوو به مایه‌ی توڕه‌بوونی فه‌له‌ستیـنیـیه‌كان و هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ش له لایه‌ن واشـنتن.
ده‌مڕاستێـكی حكومه‌تی ئیسرائیل ده‌ڵێت مه‌به‌ست له نامه‌ی به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت ئه‌وه‌یه كه ئاژانسه‌كانی حكومه‌تی ئه‌ركه‌كانی ئیسرائیل به‌پـێی نه‌خشه‌ی ڕێـگای ئاشتی 2003 جێبه‌جێ بكه‌ن.
بڕیاره مانگی داهاتوو سه‌رۆك بوش سه‌ردانی ئیسرائیل و خاكه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستیـنـیـیه‌كان بكات به مه‌به‌ستی نیشـاندانی پـشـتیوانی بۆ وتووێـژه‌كانی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه تازه ده‌ستپـێـكراونه‌ته‌وه.