گه‌وره ڕێبه‌رێـكی شـیعه‌كانی عێراق داوای كۆنتڕۆڵـكردنی ئه‌و گروپه سـوننانه ده‌كات كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه پـشـتگیری ده‌كرێن بۆ شه‌ڕكردنی یاخیبووانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له
عێراق.
عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیم، ڕێبه‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسـلامی عێراق كه گه‌وره‌ترین پارتی شیعه‌یه له حكومه‌تی به‌غدادا، ستایشی ئه‌و گروپه سـوننانه‌ی كرد له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌ی ده‌یبینن له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژی له ناوچه‌كانیاندا. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا جه‌ختی كرده سه‌ر ئه‌وه‌ی پـێویسـته ئه‌و گروپانه كه به ئه‌نجومه‌نه‌كانی ڕابوون ناسـراون به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا كاربكه‌ن.
ڕۆژی هه‌ینی له به‌غدا به‌ڕێز ئه‌لحه‌كیم له گوتارێـكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان گوتی ئه‌و گروپانه پـێویسته وه‌ك باڵێـكی حكومه‌ت شه‌ڕی تێرۆریسـتان بكه‌ن، وه نه‌ك له بری ئه‌و.
له هه‌واڵێـكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به عێراق، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌دمیڕاڵ ولیه‌م فاڵۆن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه داوای له ئێران كرد هاوكاریـیه‌كانی بۆ یاخیبووان له عێراق ڕابگرێت.