ڕۆژنامه‌ی له‌نده‌ن ده‌یلی ته‌له‌گراف هه‌واڵێـكی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ده‌ڵێت ڕێبه‌رانی كورد له كوردستانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی كشـانه‌وه‌ی پـشـتیوانی خۆیان له حكومه‌تی به‌غدا
ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ربێت و داواكاریـیه‌كانیان بۆ دابه‌شـكردنی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی و دابه‌شـكردنێـكی ڕه‌وای داهاتی نه‌وت جێبه‌جێ نه‌كرێت.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ جه‌مال عه‌بدوڵـڵا ده‌مڕاستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان سـازكردووه.
جه‌مال عه‌بدوڵـڵا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردسـتان نه‌بێت حكومه‌ته‌كه‌ی نوری ئه‌لمالیكی نامێنێت.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.