كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی و كوردسـتان ده‌ڵێن 300 سه‌ربازی توركی ڕۆژی سێشه‌ممه سـنووری باكوری عێراقیان به‌زاندووه.
ده‌شـڵێن سه‌ربازه‌كان 3 كیلۆمه‌تر به قوڵایی خاكی عێراق هاتوونه‌ته ژووره‌وه. هه‌رچه‌ندێـكه هیچ شه‌ڕ و پـێـكدادانێـك ڕاپـۆرت نه‌كراوه.
توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشـكردنه سه‌ر بنكه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردستان واته په‌كه‌كه‌ی كردبوو له ناو باكوری عێراقه‌وه و نزیكه‌ی 100 هه‌زار هێزی توركی به كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر سـنووری عێراق كۆبوونه‌ته‌وه.
حكومه‌تی توركیا سه‌رهه‌ڵـداوان تاوانبار ده‌كات به به‌كارهێنانی بنكه‌كانیان له باكوری عێراق بۆ هێرشـكردنه سه‌ر باشوری خۆرهه‌ڵاتی توركیا.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش په‌رله‌مانی عێراق ئیدانه‌ی هێرشـه ئاسـمانیـیه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر چیاكانی قه‌ندیل كرد و به پـێشـێـلكردنێـكی گه‌وره‌ی سه‌روه‌ری عێراقی ناونا.
توركیا ده‌ڵێت هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به مه‌به‌ستی بنكه‌كانی سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌كه‌كه ئه‌نجامدراوه. هه‌رچه‌ندێـكه كاربه‌ده‌سته كورده‌كان ده‌ڵـێن ژماره‌یه‌ك دێهاتی كوردستان به سه‌ختی وێران كردووه و مه‌ده‌نیـیه‌كی تیا كوژرا.
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردسـتان په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری دهۆك، سه‌لام باڵایی، ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.