وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس له به‌غدای پایته‌ختی عێراقه به مه‌به‌ستی گوشـار خستنه سه‌ر ڕێبه‌رانی ئه‌و وڵاته تا خێرایی له پـرۆسه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی
نیشتیمانیدا بكه‌ن.
خانم ڕایس ڕۆژی سێشه‌ممه به سه‌ردانێـكی پـێش ڕانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته عێراق و چوو بۆ شـاری كه‌ركوك له باكوری وڵاته‌كه.
له‌ویش له سـیاسه‌تمه‌دارانی خواست هاوكاری بكه‌ن بۆ نه‌هێشتنی گرژی و ئاڵۆزیـیه‌كانی نێوان هه‌ر سێ پـێـكهاته سه‌ره‌كیـیه‌كه‌ی شـاره‌كه كه بریتین له: عه‌ره‌بی سوننه و كورد و توركمان.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی كۆنده‌لیزا ڕایس هاوكاته له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی توندوتیژیـیه‌كان له عێراق و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا له ڕێبه‌رانی عێراق ده‌خوازن سـوود له‌م ئارامیـیه وه‌ربگرن بۆ كاركردن له پـێناو به‌ره‌وپـێشـبردنی ئاشـتبوونه‌وه‌ی سـیاسی.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پـێشـنیارێـك بۆ دواخستنی ڕیفراندۆمی تایبه‌ت به ئاینده‌ی كه‌ركوك تاوتوێ ده‌كات. یاسـادانه‌ران ڕۆژی دووشه‌ممه گوتیان سه‌خته ڕیفراندۆمه‌كه به‌ر له 31 ی مانگی دوانزه ئه‌نجام بدرێت، هه‌ر وه‌ك چۆن له ده‌ستوری عێراقدا هاتووه.
شـایانی باسه كورده‌كان ده‌یانه‌وێت كه‌ركوك بـبێته به‌شـێـك له هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی خۆیان، به‌ڵام دانیشتووانی ناكوردی شـاره‌كه له‌وه ده‌ترسـن ئه‌وان به زۆر له شـاره‌كه ده‌ربكرێن ئه‌گه‌ربێت و بكه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی كوردی.
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق ڕۆژی شه‌ممه گوتی ڕێـكـكه‌وتنێـكی گشتی هه‌یه له نێوان سه‌رۆك وه‌زیری عێراق و سه‌رۆك وه‌زیری هه‌رێمی كوردسـتان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕیفراندۆمه ده‌بێت به زووترین كات ئه‌نجام بدرێت. به‌ڵام نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت دواخستنی ڕیفراندۆمه‌كه بۆ شه‌ش مانگ بوار به كاربه‌ده‌سـتان ده‌دات مه‌سه‌له ته‌كنیـكیـیه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.