هه‌زاران لایه‌نگری مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه ئاینزا موقـته‌دا ئه‌لسه‌در له‌سه‌ر شـه‌قامه‌كانی
عێراق كۆبوونه‌ته‌وه وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر ماشـێن ته‌قاندنه‌وه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه كه بوونه مایه‌ی كوژرانی به لایه‌نی كه‌م 40 كه‌س و برینداربوونی 125 كه‌سی تر.
ڕۆژی هه‌ینی خۆپـیشـانده‌ران ڕژابوونه سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌غدا و به‌سـره وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌و هێرشـانه. تا ئێستاش هیچ كه‌سـێـك یان لایه‌نێـك به‌رپـرسـێتی خۆی له‌و هێرشه بۆمبـیانه‌ی شـاری عه‌ماره ڕانه‌گه‌یاندووه كه زۆربه‌ی دانیشـتوانه‌كه‌ی له شـیعه ئاینزاكانن.
له توندوتیژی تردا له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت 2 سه‌ربازی ئه‌مریكی له دوو ڕووداوی جیادا كوژراون و له‌شـكر ده‌شڵێت له ناوه‌ڕاستی عێراق و له میانه‌ی ئۆپه‌راسـیۆنێـكدا 3 گومانباری تێرۆریست كوژراون و 12 تریش گیراون.