زۆربه‌ی شـیكه‌ره‌وان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناكۆكی سـیاسی نێوان گروپ و لایه‌نه‌كان عێراق كاریگه‌ری خراپـی له‌سه‌ر بارودۆخی ئاسایشی عێراقدا ده‌بێت.
ئه‌مه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و وتووێـژه بووه كه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له‌گه‌ڵ نزار حه‌یده‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری نێوه‌ندی میدیای عێراقی له واشـنتنی پایته‌خت سـازیكردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئاماده‌كردووه.
نزار حه‌یده‌ر ده‌ڵێت هۆكاری ڕاسته‌قینه له پـشت باشتربوونی بارودۆخه ئاسایشـیـیه‌كه ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه‌ی ڕابوونن كه له ئه‌نبار و ناوچه‌كانی تر دامه‌زراون و نه‌ك هه‌موو لایه‌نه عه‌ره‌به سـوننه‌كانی كه له پـرۆسه‌ی سـیاسی عێراقدا به‌شـدارن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.