سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكستان نه‌واز شه‌ریف ده‌ستی به شـاڵاوی هه‌ڵـبژاردن بۆ
پارتیـیه‌كه‌ی كردووه ڕۆژێـك پاش ئه‌وه‌ی بڕیاری دا به‌شـداری له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی مانگی داهاتوو بكات.
ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ڕێز شه‌ریف گه‌شتی به ناو وڵات دهستپـێـكرد بۆ زیادكردنی پـشتیوانی بۆ پارتیـیه‌كه‌ی، پارتی ئیسلامی كۆمكاری نه‌واز.
پارتی به‌ڕێز شه‌ریف و پارتی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـوو بێنه‌زیر بۆتۆ، پارتی گه‌لی پاكسـتان، خه‌ریكی وتووێـژان بوون بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ن كه ئایا به‌شـداری له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی 8 ی مانگی یه‌كدا بكه‌ن یان نا.
به‌ڵام ده‌مڕاستێـكی پارتی به‌ڕێز شه‌ریف ڕایگه‌یاند ئۆپـۆزیسـیۆن نه‌گیشته ڕێـكـكه‌وتنێـك له‌سه‌ر دانانی شه‌رت و مه‌رجان بۆ حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بهجێـیان بگه‌یه‌نێت ده‌نا به‌شـداریـیان نه‌كردبایه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكی پاكستان په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف له وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌مریكایی CNN سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگدانی مانگی یه‌ك ئازاد و ڕه‌وا ده‌بن. ئه‌و كۆمه‌ڵانی ئۆپـۆزیسـیۆنی تاوانباركرد به‌وه‌ی ئیدعای بێ بناغه ده‌كه‌ن كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئامانجی سـیاسی خۆیاندایه.