بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ شاعیرێـكی تری كورد سازكردووه و له سه‌ره‌تادا ده‌رباره‌ی ئه‌و شـاعیره ده‌ڵێت:
سه‌ره‌تای هه‌شـتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووبوو جه‌مال غه‌مباری شـاعیرم ناسی. بۆ من ناســینێـكی ئاسایی نه‌بوو، گرنگی خۆی هه‌بوو له‌و ده‌مه‌دا بكه‌ویته گفتوگۆ و ده‌مه‌ته‌قێ له‌سه‌ر زۆر مه‌سه‌له و له‌گه‌ڵ كه‌سـێـكی وه‌كو غه‌مباردا. هه‌ردوو له به‌غدا ده‌مانخوێند. ده‌مێـك بوو ئاشـنای شیعره‌كانی بووبووم. خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و شـیعرانه‌ی به جارێـك و دوو جار تامه‌زرۆیی نه‌ده‌شـكاندم. ڕێـكـكه‌وت وایكرد له دره‌نگانێـكی پایزی سـاڵی 1983 دا له ڕێی برای هونه‌رمه‌ندم ئاسۆ عومه‌ر سواره‌وه غه‌مباری شـاعیرم ناسی. یه‌كه‌م پـرسـیاریش له دوای یه‌كه‌م دیداره‌وه له لام دروستبوو، ئه‌م براده‌ره شـاعیره بۆ ناوی له خۆی ناوه جه‌مال غه‌مبار له ده‌مێـكدا هه‌موو گه‌شـبینـیـیه‌كانی تیادا به‌دی ده‌كرا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 11 خوله‌كه.