ڕێـكخه‌ری كاروباری مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لۆمه‌ی كۆماری ئیسلامی
ئێرانی كردووه به‌هۆی له‌سـێداره‌دانی كابرایه‌ك چونكه له ته‌مه‌نی نه‌وجه‌وانیدا لاقه‌ی سێ كوڕی كردووه.
لویس ئاربۆور نیگه‌رانیـیه‌كی زۆری ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر له‌سـێداره‌دانی مه‌كوان مه‌ولوزاده‌ی ته‌مه‌ن 20 سـاڵ. ئه‌م نیگه‌رانیـیانه‌ش له ڕاگه‌یاندنێـكی ڕۆژی هه‌ینیدا بووه. ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت ئێران په‌یمانـنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی مۆركردووه كه ڕێـگه له سه‌پاندنی سـزای مه‌رگ ده‌گرێت به‌سه‌ر یه‌كێـكدا له ژێر ته‌مه‌نی 18 سـاڵـیـیه‌وه تاوانی كردبێت.
ئاربۆور داوای له ئێرانیش كردووه ڕێز دابنێت بۆ وابه‌سته‌یـیه یاسایـیه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كان.