دكتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌مڕاستی ژوری
عه‌مه‌لیاتی هه‌رێم له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی ڕه‌تدكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌شـكری توركیا هێرشی كردۆته سه‌ر 50 هه‌تا 60 گه‌ریلای پارتی كرێـكارانی كوردستان له ناو خاكی باكوری عێراق. ده‌شڵێت هه‌تا ئه‌م سـاته هیچ ئۆپـه‌راسـیۆنێـكی له‌شـكری نه‌بووه له ناو خاكی كوردستانی عێراق و ئه‌گه‌ر شـتێـك له ناو خاكی توركیادا كرابێت ئه‌وه ئێمه لێی ئاگادار نین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.