ڕۆژی چوارشه‌ممه وتووێـژێـكی یازده كاژێری سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی كۆسۆڤۆ شـكستی هێنا. په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا باری وود له واشـنتۆنه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و تیایدا ده‌ڵێت ناوبژیوانان، له‌وانه یه‌كێتی ئه‌وروپا و ڕوسیا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ر له 10 ی مانگی دوانزه ڕاپـۆرتی خۆیان پـێـشـكه‌ش به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن.
هاوكارمان شـایان پاشـا درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
نێراوی یه‌كێتی ئه‌وروپا ۆڵفگانگ ئیشنگه‌ر ڕایگه‌یاند وتووێـژه‌كانی ڕووبه‌ڕوو شـكستی هێناوه، گوتیشی پارتیـیه‌كان نه‌یانتوانیوه ڕێـكـكه‌وتنـنامه به‌ده‌ستبهێنن. هه‌رچه‌ندێـكه وتووێـژكه‌ران هه‌موو شـیانێـكی چاره‌سه‌ریان تاوتوێـكرد، به‌ڵام نه‌یانتوانی كه‌له‌به‌ری
نێوان كۆسۆڤۆ و سڕبیا دابخه‌ن.
ئه‌لبانیـیه نه‌ژاده‌كان نزیكه‌ی له سه‌دا 90 ی دانیشتوانه 2 ملیۆنه‌كه‌ی كۆسۆڤۆ پـێـكده‌هێنن، كه داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن. سڕبیا ده‌ڵێت ئۆتۆنۆمی و نه‌ك سه‌ربه‌خۆیی قبۆڵ ده‌كات.
كۆسۆڤۆ له سـاڵی 1999 وه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت له‌وه‌تای ناتۆ وه‌ڵامی قڕكردنی نسه‌رۆكی سڕبیا بۆریس تادیچ (ڕاست) و سه‌رۆك وه‌زیری سڕبیا ڤۆجیسلاڤ كۆستونیكا له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی پاش وتووێـژه‌كانی تایبه‌ت به ئاینده‌ی كۆسۆڤۆ له بادێنی نزیـك ڤیه‌نـنا، چوارشه‌ممه 28 ی یازده‌ی 2007
ه‌ژاده سـڕبـیـیه‌كانی دایه‌وه به بۆمبارانكردن كه هێزه‌كانی سـڕبیای له هه‌رێمه‌كه وه‌ده‌ركرد.
ناوبژیوانكه‌ری ئه‌مریكایی فرانك ویزنه‌ر داوای له پارتیـیه‌كه كرد پابه‌ندبوونه‌كانیان به‌جێـبـێن بۆ خۆ لادان له توندوتیژی سه‌رۆكی سـڕبیا گوتی بارودۆخه‌كه جدیـیه و سه‌رۆك وه‌زیران كه ڕاگه‌یاندنی كۆسۆڤۆكانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ڕه‌تكردۆته‌وه ده‌ڵێت ته‌نها نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
ڕێبه‌رانی كۆسۆڤۆ ده‌ڵێن پـرۆسه‌ی دانوستاندن كۆتایی پـێـهات و ڕاگه‌یاندنه نه‌خشـه دانراوه‌كه‌یان بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕێـكده‌خه‌ن.
له كۆنفرانسـێـكی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ په‌یامنێران له واشـنتۆن ڕۆژی چوارشه‌ممه زه‌ڤیـێر دی مارنهاك كۆمانداری فه‌ره‌نسی بۆ هێزه‌كان به ڕێبه‌رایه‌تی ناتۆ له كۆسۆڤۆ گوتی ئه‌و ئاماده‌یه بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر چاره‌سه‌رێـك، گوتیشی ئێمه ئاماده‌ین نه‌ك به ته‌ها بۆ نه‌خشه‌دانان به‌ڵكو هه‌روه‌ها ڕاهێنان له‌سه‌ر شـێوه‌ی دابینكردنی كه‌ره‌سـه‌ش.
ژه‌نه‌ڕاڵ دی مارنهاك ڕێبه‌رایه‌تی 24 هێزی وڵاتانی نێو ناتۆ ده‌كات له كۆسۆڤۆ.
جه‌یمس لاینی شیكه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كانی بنكه له بلگرادیش ده‌ڵێت وتووێـژه‌كان به ته‌واوی شـكسـتی نه‌هێناوه.
" له ڕوویه‌كه‌وه وتووێـژه‌كانی سێ لایه‌نه سه‌ركه‌وتوو بووه له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه سه‌لماندویه‌تی بۆ زۆربه‌ی گومان لێـكراوه‌كان له نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا كه پـێشـكه‌وتنی زیاتر مه‌حاڵه كه ئه‌وه‌ش فاكته‌رێـكی گرنگه تا یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌ندامانی هان بدات بۆ مۆركردنی بیرۆكه‌ی دانـپـێدان به ڕاگه‌یاندنێـكی یه‌ك لایه‌نه بۆ سه‌ربه‌خۆیی."
ژنه‌ڕاڵ دی مارنهاك داوای له كۆمه‌ڵـگای نێوده‌وڵه‌تی كرد ڕێـنمایـیه‌كی ئاشـكرا بۆ هێزه‌كانی به ڕێبه‌رایه‌تی ناتۆ ئاماده بكه‌ن گوتیشی نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به قۆناغی گواستنه‌وه بۆ سه‌ره‌تای سـاڵی 2008 كه پلانی بۆ دانراوه بۆ گواسـتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌ك كه یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.