پاش حه‌وت سـاڵ له وه‌ستانی وتووێـژه‌كانی ئاشتی، سه‌رۆك بوش ڕۆژی سێشه‌ممه كۆنفرانسی ئاشتی ئیسرائیلی- فه‌له‌ستینی ده‌كاته‌وه به ئامانجی بوژاندنه‌وه‌ی پـرۆسه‌ی
ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
شه‌وی به‌ر له ده‌سـتپـێـكردنی كۆنفرانسه‌كه، به‌ڕێز بوش گوتی ئامانجی هاوبه‌ش ئه‌وه‌یه بوونی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین له پاڵ یه‌كدا و وه‌ك دوو وڵاتی دیموكرات به ئاشتی و ئارامی بژین.
ڕۆژی دووشه‌ممه له ئێواره‌خوانێـكدا كه كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕێـكیخستبوو، به‌ڕێز بوش له گوتارێـكی كورتدا گوتی بۆ به‌ده‌سـتهێنانی ئه‌م ئامانجه پـێویستی به له‌به‌ردانه‌واندنی سه‌خت هه‌یه.
شـایانی باسه نوێنه‌ری زیاتر له 40 وڵات و چه‌ندین ڕێـكخراو ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌ناپـڵسی سـتانی مه‌ریلاند ده‌بن. ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م جار له ماوه‌ی زیاتر له 10 سـاڵدا ئیسرائیلیـیه‌كان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی چه‌ندین وڵاتانی عه‌ره‌بدا كۆبـبنه‌وه، له‌وانه شـانشینی عه‌ره‌بسـتانی سعودی و سوریا كه هیچیان به فه‌رمی دانیان به ئیسرائیل‌دا نه‌ناوه.
پـێشتر ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆك بوش به جیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت و سه‌رۆكی فه‌له‌ستیـنیـیه‌كان مه‌حمود عه‌باس كۆبۆوه.
هه‌ردوو به‌ڕێزان ئۆڵمه‌رت و عه‌باس گوتیان ئه‌وان گه‌شبینن به‌وه‌ی ئه‌م كۆنگره‌یه ده‌بێته مایه‌ی ده‌ستپـێـكردنی دانوستاندنی ڕژد.