سه‌رۆك وه‌زیر پـێشـووی پاكسـتان بێنه‌زیر بۆتۆ داوای له ژه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ڕه‌ف كرد وه‌ك سه‌رۆكی وڵات ده‌ست له‌كار بكێشـێته‌وه، وه ده‌ڵێت ئه‌و هه‌رگیز وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا كار ناكات.
خانم بێنه‌زیر له شـاری لاهوره‌وه، كه له‌وێ ده‌سـتبه‌سه‌ركراوه، به ته‌له‌فون به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند كه‌وا ڕه‌وشه‌كه له پاكسـتان ته‌نها خراپتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر ڕێ به به‌رده‌وامبوونی دیكتاتۆریـیه‌تی سه‌رۆك موشه‌ڕه‌ف بدرێت.
خانم بێنه‌زیر پـێشـتر داوای له ژه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ڕه‌ف كردبوو واز له پـۆسـته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی له‌شـكر بهێنێت و بـبێته سه‌رۆكێـكی مه‌ده‌نی، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌م جاره داوای لێ ده‌كات به ته‌واوه‌تی ده‌ست له‌كار بكێشـێته‌وه.
شـایانی باسه له دره‌نگانێـكی ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه خانم بێنه‌زیر له شـاری لاهور ده‌سـتبه‌سه‌ركراوه، ئه‌مه‌ش پـێش ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێـپـێوانه جه‌ماوه‌ریـیه ده‌سـتپـێـبكات كه پلانی بۆ دانرابوو ڕۆژی سێشه‌ممه له لاهوره‌وه به‌ره‌و ئیسلام ئاباد ده‌ربچێت، به مه‌به‌ستی فشـارخسـتنه سه‌ر سه‌رۆك موشه‌ڕه‌ف تا كاركردن به ده‌سـتور له وڵاته‌كه‌دا بگێڕێته‌وه و واز له سه‌رۆكایه‌تی له‌شـكر بهێنێت.
به‌ڵام پـۆلیس گوتی هه‌موو خۆپـیشـاندانێـك له ژێر باری ته‌نگه‌تاوی قه‌ده‌غه‌یه، وه هه‌روه‌ها زانیاریان پـێـگه‌یشتووه ئه‌گه‌ری ڕوودانی هێرشێـك هه‌یه له خۆپـیشـاندانه‌كه‌دا.