ڕابه‌ری پله دووی تۆڕی ئه‌لقاعیده ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری ڕایگه‌یاند كه‌وا گروپـێـكی لـیبیایی ڕۆژی شه‌ممه په‌یوه‌ندیـیان به تۆڕی تێرۆریستی ئه‌لقاعیده‌وه كردووه.
زه‌واهیری له وته‌كه‌یدا داوای له موجاهیدینی ئه‌فریقای باكور كرد حكومڕانی ڕابه‌رانی لیبیا و تونس و جه‌زائیر و مه‌راكیش بڕووخێنن.
له په‌یامێـكی ده‌نگیدا كه ڕۆژی شه‌ممه له ماڵپه‌ڕێـكی ئیسلامی بڵاوكرایه‌وه، زه‌واهیری ده‌ڵێت ڕابه‌رانی گروپـی جه‌نگاوه‌رانی ئیسلامی له لیبیا په‌یمانی ئه‌مه‌كداری خۆیان بۆ تۆڕی ئه‌لقاعیده ڕاگه‌یاندووه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه گروپـی جه‌نگاوه‌رانی ئیسلامی له سـاڵی 1995 دا سه‌ریهه‌ڵـدا، ئامانجی گروپه‌كه له‌ناوبردنی ڕژێمی ڕابه‌ری لیبیایی موعه‌مه‌ر ئه‌لقه‌زافیـیه. هه‌ر هه‌مان گروپی ناوبراو به‌رپـرسـیارێتی ئه‌نجامدانی هه‌وڵێـكی سه‌رنه‌كه‌وتووی كوشتنی موعه‌مه‌ر ئه‌لقه‌زافی سـاڵی 1996 ی خستۆته ئه‌ستۆی خۆی.
به‌ڵام ڕاست و دروستی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری تا ئێسـتا پـشـتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.